فراکسیۆنە کوردستانیەکان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەکەن

0

نوچەنێت: تایبەت

رۆژی پێنجشەممە 16-11-2017 فراکسیۆنە کوردستانیەکانی پەرلەمانی عێراق، بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد و ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت “بۆ رێگریکردن بووە لە لێپێچینەوە لەو پەرلەمانتارانەی دەنگیان بە بەڵێ داوە بۆ گشتپرسی هەرێمی کوردستان”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. بەختیار شاوەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی هۆکاری جێهێشتنی هۆڵی پەرلەمانی عێراق، لەلایەن فراکسیۆنە کوردستانییەکان رایگەیاند: پەیوەندی بەو لیژنەیەوە هەبووە، کە دروستیان کردبوو لەسەر ئەو ئەندام پەرلەمانە کوردانەی ناویان هەیە و دەنگیان بە بەڵێ دا لە گشتپرسی هەرێمی کوردستان.

بەختیار شاوەیس ئاماژە بەوە دەدات، فراکسیۆنە کوردستانیەکان داوامانکرد ئەو بابەتە نەخرێتە دەنگدانەوە و گوتیشی “بۆ ئەوەی رێگە بگرین لە لێپێچینەوە لەو پەرلەمانتارانەی دەنگیان بە بەڵێ داوە، بایکۆتی دانیشتنەکەمانکرد، بەمەش نیسابی یاسایی دانیشتنەکەمان شکاند و کۆبوونەوەکەمان پەکخست”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com