نوچەنێت
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی لە كۆمیسارى باڵاى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه و ئاسایشى یه‌كێتی ئه‌وروپاوه پێگه‌یشت و پشتگیری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ دیالۆگ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا دووپات ده‌كاته‌وه و دەڵێت “یه‌كێتى و سه‌قامگیری هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه حكومییه‌كان بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا گرنگه”.
رۆژی پێنجشەممە 16-11-2017، كلاریس پاستۆرى، نوێنه‌رى یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌رێمى كوردستان، نامەی یەکێتیی ئەوروپای گەیاندە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و لە نامەکەدا پشتگیری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ دیالۆگ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا دووپات ده‌كاته‌وه و ده‌نووسێت “ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان داواى لێ بكه‌ن، یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ هاوكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیدا، ئه‌وپه‌ڕى ئاماده‌یه هاندان و ئاسانكارى بۆ ئه‌و دیالۆگه بكات، كه بزانێت سوودمه‌نده و ئه‌نجامى باشى لێده‌كه‌وێته‌وه”.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فێدریکا مۆگێرینی، هاوخه‌می یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌بڕیت، بۆ قوربانیانى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ى رۆژى 12ـى ئه‌م مانگه، کە چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه و ده‌ڵێت “سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ له دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشى له قوربانیانى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه بكه‌م، كه رۆژى 12ى نۆڤه‌مبه‌ر هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه”.
كۆمیسارى باڵاى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه و ئاسایشى یه‌كێتی ئه‌وروپا، وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوبه‌شى و سه‌ركرایه‌تی مه‌سعود بارزانى، خۆشحاڵی یه‌كێتى ئه‌وروپاى بۆ ئاماده‌یى و هه‌وڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه نیشان ده‌دات.
لە بەشێكی دیکەی نامەکە، وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، مۆگێرینی نووسیویه‌تى “ئێمه له نزیكه‌وه و به نیگه‌رانییه‌وه له پێشهاته مه‌یدانییه‌كانمان روانیوه، ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردووش كارى له‌پێشینه‌مان ئه‌وه بووه رێگرى له تووندوتیژى بكرێت له هه‌ر لایه‌نه‌كه‌وه بێت. هه‌روه‌ها پشتگیریى ئه‌و هه‌وڵانه‌مان كردووه، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دراون، وه‌ك رێكاره ئه‌منییه‌كان له ناوچه جێناكۆكان، یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وامیشه له چاودێریكردنى دۆخه‌كه و هاوكاریى مرۆیى پێشكه‌ش ده‌كات”.
خاتوو مۆگێرینی له كۆتاییدا جه‌ختى له‌وه كردووەتەوە، كه نە‌ك به ته‌نها یه‌كێتى و سه‌قامگیریى عێراق، به‌ڵكو یه‌كێتى و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه حكومییه‌كانیشى بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا گرنگه.