فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا داوایەک ئاراستە عەبادی دەکەن

0

نوچەنێت

فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێکیان لەبارەی ئاوارەكانی كەركوك و خورماتوو و ناوچەکانی دیکە بڵاوکردەوە، لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە حەیدەر عەبادی دەکەن، هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ راگرتنی دەستدرێژی بۆ سەر موڵک و ماڵی هاونیشتمانیان لە کەرکوک و خورماتوو و ناوچەکانی دیکە. 

لەدوای 16ـی ئۆکتۆبەر و هاتنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، هەزاران کەس ئاوارە بوون و لە ژیانێکی سەختدا دەژین، ماڵی ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانیانی کورد، بەتایبەتی لە خورماتوو تاڵان کرا و سووتێنران، فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە راگەیەندراوەکەیاندا دەڵێن “ئەو ئاوارانە لە دۆخێكی ناهەمواردا، دوور لە ماڵ و موڵك و بازاڕەكانیان دەژین. ئەوان لە چاوەڕوانی ئەوەدا دەژین؛ حكومەتی فیدراڵی ئاسایش و دەسەڵاتی یاسا بگێڕێتەوە شارەكانیان، تاوەکو بتوانن بگەڕێنەوە نێو ماڵوحاڵیان”.

فراکسیۆنە کوردستانییەکان جەخت دەکەنەوە لەوەی، کە هەرچەندە یەک مانگ بەسەر رووداوەکاندا تێپەڕیوە، بەڵام هیچ رێوشوێنێكی ئەوتۆ لەلایەن حكومەتی فیدراڵیدا نەگیراوەتەبەر بۆ گێڕانەوەی هیوا و ئومێد بۆ هاوڵاتیانی كورد و لێپرسینەوە لەو كەسانە نەکراوە، کە ماڵی کوردانیان سووتاندووە و تەقاندوویانەتنەوە و، ماڵ و موڵکیان تاڵان کردوون.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا فراکسیۆنە کوردستانییەکان داواکارییەک ئاراستەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن، كە هەنگاوی بە پەلە و دادپەروەرانە بنێت بۆ راگرتنی دەستدرێژی بۆ سەر موڵك و ماڵی هاوڵاتیان لەو شوێنانە و ئەو كەسانەی بەو كارانە هەستاون، رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە. هەروەها پەلەبکرێت لە هەڵسەنگاندنی رێژەی زیانەكان و بڕیاردان بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان و سازكردنی زەمینەی لەبار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان.

دەقی راگەیەندراوەکە:

تا ئێستا دەیان هەزار ئاوارەی مەدەنی كورد كە لە شارەكانی كەركوك و خورماتوو ناوچە جێناكۆكەكان رایانكردووە لەبەر هاتنەوەی سوپا و حەشدی شەعبی بۆ ئەو ناوچانە لە دوای 16/10/2017 لەبارودۆخێكی ناهەمواردا ژیان بەسەر دەبەن دوور لە مال و موڵك و بازارەكانیان لە ناو خیوەتگای كاتی و شوێنی نەگونجاو كە لانی كەمی پێداویستی ژیانی بۆ دابین نەكراوە.ئەوانە هەر لە چاوەروانی ئەوەدا دەژین كە حكومەتی فیدرالی ئاساییش و دەسەڵاتی یاسا بگێرێتەوە بۆ شارەكانیان تا بتوانن بگەرینەوە ناو ماڵ و حاڵیان كە بەشیكی زۆری  سەلامەت نەبوە لە تاڵانی و سوتاندن و تەقاندنەوە لەسەر دەستی ژمارەیەك گروپی چەكداری كە لەسەر هێزە ئەمنیەكانی عیراق هەژمار دەكرێن.

ئەمرۆ كە یەك مانگ تیچپەر دەبیت بەسەر ئەو روداوانە لەسەر زەمین هیچ رێ‌ و شوێنێكی ئەوتۆ نەگیراوەتەبەر لەلایەن حكومەتی فیدرالی بۆ گێرانەوەی هیواو ئومێد بۆ هاوڵاتیە كوردەكان و لێپرسینەوە نەكراوە لەو كەسانەی هەستان بە سوتاندن و تەقاندنەوەو تالانكردنی ماڵ و دوكان و سامانیان.

پێكەوە ژیانی پێكهاتەكانی ئەم ناوچانە روبەرووی مەترسیەكی راستەقینە بۆتەوە چونكە هاوڵاتیانی مەدەنی كە هەست بە ئارامی نەكەن و دلنیا نەبن لە ژیان و ماڵ و ناموسیان ناتوانن بگەرێنەوە شوێنەكانیان و كارە و وەزیفەكانیان جێ‌ بەجێ‌ بكەن، بەهۆی ئەو شەپۆلەی ئاوارەییەوە هەزاران فەرمانبەر رەنگە كارەكانیان لەدەست بدەن و دەیان هەزار منال لە خویندن بێبەش دەبێت و نەخۆشی كوشندە بڵاودەبێتەوە بەتایبەتیش كە خەریكە وەرزی زستان دیچتە پێشەوە.

لێرەوەو بەناوی سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانیەكانی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراقەوە داوا لە بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین كە هەنگاوی بە پەلە و دادپەروەرانە بگرێتە بەر بۆ راگرتنی دەست درێژی بۆ سەر موڵك و ماڵی هاوڵاتیان لەو شوێنانە وئەو كەسانەی بەو كارانە هەستاون روبەروی یاسا بكرێنەوەبە تایبەتی لە خورماتوو هەروەها پێویستە ئەو شارە لە دیاردەی چەكداری پاك بكرێتەوە جگە لە پۆلیسی ناوخۆیی و پەلەكردن لە هەلسەنگاندنی ریژەی زیانەكان و بریاردان بۆ قەرەبوو كردنەوەی زیان لێكەوتوان و سازكردنی زەمینەی لەبار بۆ گەرانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان.

فراكسیۆنە كوردستانیەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
16/11/2017

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com