تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ناكرێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رۆكی په‌رله‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه و وه‌زیره‌كانی نه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو حكومه‌ت. ده‌شڵێت” به‌مزووانه له‌گه‌ڵ گۆڕان كۆده‌بینه‌وه”.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، جموجۆڵ و هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ناو كوردستان زیاتر بووه، پارتی دیموكراتی كوردستانیش بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پارته‌كه‌ی و گۆڕان داوای رێككه‌وتنی نوێ ده‌كات، به‌ڵام تائێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ وه‌ڵامێكی فه‌رمی پارتی نه‌داته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، فه‌رحان جه‌وهه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی پارتی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: پارتی داوای رێككه‌وتنێكی نوێ ده‌كات له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌پرسانی گۆڕان بۆ په‌رله‌مان و ناو جكومه‌تی هه‌رێم.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕان، فه‌رحان جه‌وهه‌ر گوتی “ناكرێ سه‌رۆكی په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام وه‌زیره‌كانی گۆڕان نه‌گه‌ڕێنه‌وه. گوتیشی “پێویسته یه‌ك پاكێج بن یان یان لە ئۆپۆزسیۆن بن یان له حكومه‌ت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بڕیاره به‌مزووانه پارتی سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات و باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان بكه‌ن.