فراکسیۆنی پارتی لەبارەی گەڕانەوەی بۆ بەغدا بڕیاری کۆتایی دەدات

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەکۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی بڕیارمانداوە بگەڕێینەوە بەغدا و بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقدا بکەین.

لە پێش ئەنجامدانی گشتپرسی هەرێمی کوردستانەوە، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقی کرد، لەدژی ئەو بڕیارانەی دژی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. ئەردەڵان نورەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، لەبارەی گەڕانەوەی فراکسیۆنەکەیانی بۆ بەغدا رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 15-11-2017، فراکسیۆنی پارتی، بڕیاری ئەوەدرا بگەڕێینەوە بەغدا و لە رۆژی شەممەی داهاتووە، بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق بکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com