یەکێتی ئەوروپا پێشوازی لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

0

نوچەنێت

یەکێتی ئەوروپا، لە راگەیەندراوێکدا پێشوازی لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، کە جەخت لە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکاتەوە.

رۆژی 14-11-2017 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقی پەیوەست بە گشتپرسی و سەربەخۆیی دایەوە و رایگەیاند “رێز لە بڕیارەکە دەگرین و‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سپێكردنى دیالۆگێكى نیشتمانیى گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان”.

رۆژی چوارشەممە 15-11-2017، یەکێتی ئەوروپا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت “حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بە روونی پابەندبوونی خۆی بە بەشداریکردن لە گفتوگۆیەکی سوودبەخش لەگەڵ حکومەتی عێراقی دەربڕیوە”. 

دەشڵێت “حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەیدا پابەندی ماددەی یەکەمی دەستووری عێراقی دەبێت، کە تیشک دەخاتە سەر یەکگرتوویی و سرووشی فیدراڵی عێراق”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا لەبارەی ئەو کێشانەی بە هەڵپەسێردراوی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ماونەتەوە دەڵێت “دیالۆگ و گفتوگۆ تەنیا رێگەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە و چارەسەربوونیشیان لە بەرژەوەندی داهاتووێکی پڕ لە ئاشتەوای و خۆشگوزەرانی خەڵکی عێراقە”.

یەکێتی ئەوروپا بە پێویستی دەزانێت، کە ئەو هەنگاوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگاخۆشکەر بێت بۆ دروستکردنی دیالۆگێکی سوودبەخش لەنێوان هەولێر و بەغدا و ئامادەیی خۆیشی بۆ نێوەندگیری لە دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدا نیشانداوە، ئەگەر هاتوو داوای لێکرا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com