نوچەنێت
سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نامەیەک بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و پشتگیری خۆى بۆ دیالۆگێكى سیاسی له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراقى فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دەردەبڕێت.
رۆژی چوارشه‌ممه 15-11-2017، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لە یان كۆبیش، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نامه‌كه‌ى گه‌یانده نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و تیایدا “ئەنتۆنیۆ گۆتێریس، سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵی خۆى ده‌ربڕیوه به‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵى عێراق له چه‌ندین بۆنه‌دا ئاماده‌یی خۆیان بۆ گفتوگۆ نیشان داوه”.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەنتۆنیۆ گۆتێریس، سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ هاوكارى له گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولادا ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت “هه‌ردوولا هان ده‌ده‌م، كه هه‌نگاوى پێویست بنێن بۆ دابینكردنى زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار له‌پێناو ده‌سپێكردنى دانوستاندنێكى راسته‌قینه”. دووپاتیكردووەتەوە “كاتێك كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ى داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه ماوه، له‌پێناو ئاشتبوونه‌وه‌ى نشتمانى و دابینكردنى زیاترى سه‌قامگیریدا، ده‌بێ له‌م دۆخه‌دا رێ له ناسه‌قامگیرى بگیرێت”.
لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی سه‌ردانه‌كه و نامه‌کەی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرد، جه‌ختیشی له‌وه كردووەتەوە كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق به دیالۆگ و له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بكات.
له دیداره‌كه‌دا یان كۆبیش ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان كرد و هه‌موو هاوكارییه‌كى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.