نوچەنێت
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدهگهیهنێت، رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە روو لە زیادبوونە، هۆکاری زیادبوونی نەخۆشیەکەش، قەڵەوی، خواردنی ناتەندروست، وەرزش نەکردن و کێشانی جگەرەیە.
لە راگەێندراوێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا هاتووە، لە هەر سێ سەنتەری چارەسەری نەخۆشی شەکرە لە هەرێمی کوردستان، ٨٤هەزار و ٤٣٢ نەخۆش تۆمارکراون و چارەسەر وەردەگرن لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک. جگە لەو کەسانەی چارەسەر بە دەرمان وەردەگرن.
داواش لە هاوڵاتیان دەکات، بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی شەکرە، رەچاوی شێوازی ژیانی تەندروست بکەن بەوەرزش کردن و خواردنی تەندروست و وازهێنان لە جگەرە کێشان و دوورکەوتنەوە لە خواردنە خێراکان و خواردنەوە گازیەکان، هەروەها ئەنجامدانی پشکنینی خوێن بۆ زانینی ئاستی شەکر لە خوێن و دڵنیابوون لە تەندروستی.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەوەشی وتووە، کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ژمارەیەکی زۆری نەخۆشانی شەکرە، هیچ نیشانەیەکیان نییە و کەسەکان بەخۆیان نازانن تا قۆناغی دروستبوونی ماکەکانی نەخۆشیەکە، لەشێوەی لێدانی جەڵتەی دڵ و مێشک یان پەککەوتنی گورچیلە و کوێربوون.