کۆسرەت رەسوڵ بۆ چارەسەر دەبرێتە دەرەوەی وڵات

0

نوچەنێت

دوای ئەوەی رۆژی شەممە رێکەوتی ١١-١١-٢٠١٧كۆسرەت رەسول، باری تەندروستی تێكچوو ونەشتەرگەرییەکی بە پەلەی بۆ ئەنجامدرا، بڕیارە بۆ چارەسەر ببرێتە دەرەوەی وڵات.

کۆسرەت رەسوڵ، جیگری سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بڕیارە بە فڕۆکەیەیکی تایبەت، لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە ببرێتە دەرەوەی وڵات.

هەرچەندە پزیشکەکانی دەڵێن، باری تەندروستی بەرەو باشتر دەچێت، بەڵام تا ئێستا لە ژوری چاودێری چڕەو ئێستا بڕیاریان داوە بۆ چارەسەر بیبەنە دەرەوەی وڵات.

لەگەڵ نەخۆش کەوتنی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، دەنگۆی ئەوەهەبوو کە ژەهر خواردکراوە، بەڵام دەرباز کۆسرەت لە چاوپێكەوتنێکدا ئەوە رەتدەکاتەوەو دەڵێت” باوکم ژەهراوی بووە، بەڵام ژەهر خوارد نەکراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com