
ئۆپۆزسیۆن مانگرتنی راگەیاند داوا لەرێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەکەن بێدەنگ نەبن
نوچەنێت
سه‌رگوڵ قه‌ره‌داخی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵ، به‌سایتی هاوڵاتی وت “له‌به‌رانبه‌ر په‌سه‌ندكردنی چه‌ند بڕگه‌و ماده‌یه‌كی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵدا، كه به‌ده‌نگی زۆرینه په‌سه‌ندكراو كه‌موكوڕیان تێدابوو، ئێمه له‌ئه‌مرۆوه مانگرتن راده‌گه‌یه‌نین‌و به‌شداری دانیشتنه‌كان ناكه‌ینه‌وه”.
ناوبراو داوای له‌ده‌سته‌ی به‌رگری له‌بودجه‌و سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كرد كه‌چیتر بێده‌نگ نه‌بن له‌به‌رانبه‌ر تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕگه‌و مادانه‌ی بودجه‌دا.
هەر لەو بارەیەوە، كوێستان محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی گۆڕان به “خه‌ندان”ی راگه‌یاند: وه‌ك ناڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ر به‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له‌بودجه‌دا هه‌یه، مانگرتنمان راگه‌یاندووه له‌ناو هۆڵه‌كانی خۆمان”.
وتیشی: “په‌رله‌مان بودجه‌ی تێپه‌ڕاندووه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بودجه‌یه‌كی ناشه‌فاف بێته ئاراوه، بۆیه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان راگه‌یاندووه”.
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستپێكرد و تایبه‌تبوو به گفتوگۆی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2012ی هه‌رێمی كوردستان، دوو ماده‌ی دیكه‌ی ناو پڕۆژه‌كه په‌سه‌ندكرا ئه‌وانیش ماده‌كانی 15 و 16 و ماده‌ی 17 به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌تكرایه‌وه.
ماده‌ی 15ی پرۆژه‌كه كه تایبه‌ت بوو به‌خوێندنی باڵا‌و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی خوێندكار بۆ ده‌ره‌وه و به‌رنامه‌ی تواناسازی لاوان، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا، ماده‌ی 16ی پڕۆژه‌كه‌ش كه‌تایبه‌تبوو به بودجه‌ی حزبه‌كان 185 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراو به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا، ماده‌ی 17ی پڕۆژه‌كه تایبه‌تبوو به پیشینه‌كان، به‌و پێیه‌ی له‌ماده‌كانی پێشوودا ئه‌و بابه‌تانه قسه‌ی له‌سه‌ر كرابوو، ماده‌كه ره‌تكرایه‌وه.