پارتی كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی عه‌لی باپیر و به‌عس بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ: داوا ده‌كه‌ین مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه نه‌ده‌نه ده‌ست ده‌زگا ئه‌منییه‌كان
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
پارتی له رێگه‌ی كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی خۆیه‌وه، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه له‌سه‌ر عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاو ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌میری كۆمه‌ڵ و حیزبی به‌عس ئاشكرا ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆمه‌ڵ، راستی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
راگه‌یاندنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتری، ئه‌و هێرشانه‌ش زیاتر له دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه دێت، كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یامی سه‌ر به راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سازی كردبوو، عه‌لی باپیر له‌و دیداره‌دا باسی له بارودۆخی ئێستای كوردستان كرد، به‌ڵام قسه‌كانی ره‌خنه بوون له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه هاوكات سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه، له‌دوای ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌وه هێرشه‌كانی راگه‌یاندنی پارتی و كۆمه‌ڵ بۆ سه‌ر یه‌ك ده‌ستی پێكرد.
له دوا هێرشی راگه‌یاندنه‌كانی پارتی بۆ سه‌ر عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بڵاو كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه بوو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی عه‌لی باپیر و موخابه‌راتی عێراقی له‌سه‌رده‌می حیزبی به‌عسدا، كه له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆسه‌وه بڵاو كرانه‌وه، له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا، پارتی په‌یوه‌ندی نێ,ان عه‌لی باپیر و موخابه‌راتی عێراقی له‌سه‌رده‌می حیزبی به‌عس ئاشكرا ده‌كات، هه‌ر دوابه‌دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی عه‌لی باپیر و موخابه‌راتی به‌عس، محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یامه‌وه وه‌ڵامی راگه‌یاندنه‌كانی پارتی دایه‌وه و وتی “هه‌ندێك راستی هه‌ن كه پێویست ناكات ئێمه باسی بكه‌ین و خه‌ڵك هه‌مووی ده‌یزانن، هه‌ر كه‌سێك ماڵی له شوشه بێت نابێت به‌رد بگرێته كه‌س”، حه‌كیم ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی به چه‌واشه‌كاری وه‌سف كرد و داوای له‌لایه‌نگرانی پارتیش كرد، كه ئه‌و چه‌واشه‌كارییانه كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ریان، حه‌كیم وتی “مه‌رج نیه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك هی ئه‌وان بێت، چونكه ئێمه هێزێكی سیاسین و له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی خۆمان سورین، ئێمه ناڵێین ئه‌و ده‌سته ده‌بڕین بخرێته ناو ده‌ستی كه‌سێكی تر و دوایش وا نه‌بێت”، وتیشی “داوا ده‌كه‌ین له هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار كه چۆنێتی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه نه‌ده‌نه ده‌ست ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و له ده‌ست سیاسییه‌كاندا بمێنێته‌وه”.
له به‌ڵگه نامه‌كانی پارتیدا، ناوی محه‌مه‌د حه‌كیمیش هاتووه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ موخابه‌راتی به‌عسدا هه‌بووه.