نوچەنێت: تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی پارتی رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەکەی سبەینێ جگە لەخوێندنەوە بۆ پرۆژە یاساکانی لێبوردنی گشتی و بەکرێدانی خانووبەرە، گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2018 و پشکی هەرێم دەکرێت.
بەپێی بانگێشتنامەیەکی دهستهی سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستان، داوا لە ئهندامانی پهرلهمانی کوردستان دهكات بۆ ئامادهبوون له دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی خولی پاییزه، له كاتژمێر 10ی پێشنیوهڕۆی رۆژی چوارشهممه رێكهوتی 15-11-2017.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نازم هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمان رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەی سبەی خوێندنەوەی یەکەم بۆ دوو پڕۆژە یاسا دەکرێت، ئەوانیش بریتین، لە پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان – عێراق و هەمواری دووەمی پیادەکردنی یاسای بەکرێدانی خانوبەرە.
هەروەها دەڵێت “لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارە (مستەفا ئەحمەد) لە فراکسیۆنی سەوز سوێندی یاسایی بخوات، بۆئەوەی لە جێگەی گۆران ئازاد پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوەی یەکێتی دەستبەکاربێت”.
هەرکی ئاماژەی بەوە دەکات، هەرلەکۆبوونەوەکەی سبەی دا گفتوگۆیەکی کراوە دەکرێت لەسەر پڕۆژەیاسای پێشنیازکراوی بودجەی حکومەتی عێراق، بۆ ساڵی 2018 و پشکی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکانی.