تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌سلیمكردنی هه‌ر به‌ندكراوێكی داعش، كه لای هه‌رێمە به به‌غدا نایاسایه و ده‌شڵێت “به‌دواداچونمان كردووه”.
له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێمه‌وه له سلێمانی، نزیكه‌ی 150 چه‌كداری داعش رادەستی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق كراون، به‌ڵام تا ئێستا به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، هێچ زانیاریه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرا نه‌كردووه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، سه‌ركه‌وت سه‌رحه‌د، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی دیله‌كانی ژیر ده‌ستی هه‌رێم به حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: تائێستا ئێمه‌ش وه‌ك ده‌نگۆیه‌ك ئه‌و پرسه‌مان له میدیاكان بیستووه و بهدواچوونیشمان كردووه و تائێستا هیچ زانیاریه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان به ده‌ست نه‌گه‌شتووه، كه هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی ئه‌منی سلێمانی دیله‌كانی داعشیان راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كردبێت.
سه‌ركه‌وت سه‌رحه‌د ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر شتی وا رووی دابێت و چه‌كدارانی دیلکراوی داعش، كه لای هه‌رێمن رادەستی عێراق كرابن، ئه‌وه كارێكی نایاسایه، چونكه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی داموده‌زگا و یاسای خۆیه‌تی، ده‌بێ ئه‌و دیلانه هه‌ر لای دادگاكانی هه‌رێم بن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان پێی وایه، ده‌كرێت حكومه‌تی عێراق جموجۆڵ به شوێنی ئه‌و بهندراوانه بكات، كه له‌و زیندانانه به‌ندن و له ژیر ده‌سه‌ڵاتی خۆین له هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك زیندانی سوسێ، بەڵام بۆ زیندانه‌كانی ژێر ده‌ستی هه‌ریم نایاسایه.