نوچەنێت
بهگوێرهی ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران، قوربانیانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان، لە زیادبووندایە و بەپێی دوایین ئامار تا ئێستا 613 كهس گیانیان له دهستداوهو زیاتر له 7370 كهسیش بریندار بوون.
ئاژانسهكانی ههواڵی ئێران بڵاویانكردۆتهوه كه، قوربانیانی بوومەلەرزەکەی کرماشان زیادبووە. دوای گهڕان و پشكنینی خانوو و باڵهخانه رووخاوهكانی ناوچهكه، تهرم و برینداری زیاتر دەدۆزرێتەوە. تا ئێستا قوربانیان له ژێر داروپهردی خانووه رووخاوهكاندا ماون.
بەگوێرەی ئەو هەواڵە، گەڕان لە ناو خانووە رووخاوەکان بەردەوامە، بۆیە ئامارێکی ورد لەبەردەستدا نییە. هەروەها کەسانێک بە خاک سپێردراون بەبێ ئەوەی لە لیستی مردووەکان تۆمار بکرێن. بۆیە چاوەڕوان دەکرێت، ژمارهی قوربانییهكان زۆر لهوه زیاتر بێت كه تا ئێستا لە راگەیاندنەکان بڵاوکراونەوە.
رۆژی ١٢-١١-٢٠١٧ له پارێزگای كرماشان و زۆربەی ناوچەکانی باشوری کوردستان بومەلەرزە بە پلەی ٧.٣رێختەر رویدا. بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی، زۆرترین ژمارەی قوربانیان لە پارێزگای کرماشانە.