تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته كه‌ركوك له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت. ده‌شڵێت “كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك هه‌ڵه‌بوو”.
رۆژی یه‌كشه‌ممه12/11/2017 وه‌فدێكی په‌رله‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی كه‌ركوكیان كرد له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی پارێزگاكه كۆبونه‌وه.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د.ئه‌مین به‌كر، په‌رله‌مانتاری بزووتنەوەی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كه‌ركوك ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شاری كه‌ركوك جه‌ختمان له‌وه كردەوه، كه پێویسته ئاسایش و ئارامی بهرقهراربكرێت. داواشمان كرد، هیچ كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك بڕیار به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا نه‌سه‌پێنێت و پێویسته شاره‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت. ده‌شڵێت “جه‌ختمان له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستور كرده‌وه”.
د. ئه‌مین بهركر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له شاری كه‌ركوك هه‌ڵه‌بوو، لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان لێی به‌رپرسن.