نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستەن لەبارەی روودانی بۆمەلەرزەی ئەمشەوە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە کارمەندانی نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستی و هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە هاوکاریی هاوڵاتیان دهكهین، ئەمشەو پەیوەندی بە شوێنی کاریانهوه بکەن و لە ئامادەباشیدا بن بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتیان، بەتایبەتیش برینداران.
دەقی پەیامەکە:
بەداخەوە، ئەمشەو 12/13_11_2017 بوومەلەرزەیەک، شارەکانی کوردستانی هەژاند و بووە هۆکاری گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاووڵاتى لە ناوچە جیاجیاکان. لێرەوە داوا لە کارمەندانی نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستی و هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە هاوکاریی هاووڵاتیان دهكهین، ئەمشەو پەیوەندی بە شوێنی کاریانهوه بکەن و لە ئامادەباشیدا بن بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتیان، بەتایبەتیش برینداران.
بەم بۆنەیەشهوه سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە كارگێڕییەکان سەرپشک دەکات لە بڕیاردان بۆ هەر هەنگاوێک، کە پێویست بکات بۆ هاوکاریکردنی برینداران و هاوڵاتیان.
لە پەروەردگاری مەزن داواكارین گیانی قوربانییان بە بەهشتی خۆی شاد بکات و سەبووریی کەسوکاریان بدات، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران و سەلامەتی بۆ هاووڵاتییان دەخوازین.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
12/13-11_2017