سبەینێ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق و کوردستان کۆدەبنەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی رایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەینێ سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە و دەشڵێت “دواخستنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆش دەگەڕێتەوە بۆ بەشداری نەکردنی فراکسیۆنەکانی کۆمەڵ و گۆڕان”.

بڕیاربوو ئەمڕۆ یەكشەممە 12-11-2017، لە هەولێر، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكانی عێراق ‌و پەرلەمانی كوردستان كۆببنەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ چەند رۆژێك دواخراوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محەمەد ئیلخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی و سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و نوێبوونەوە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: بڕیارە سبەینێ دووشەممە کاتژمێر 11:00ی نیوەڕۆ، سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە، بۆئەوەی بگەینە بۆچونێکی هاوبەش و پاشان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببینەوە.

محەمەد ئیلخانی گوتیشی “ئامانجی کۆبوونەوەکە زیاتر بۆئەوەیە، بۆچوونێکی هاوبەش لەنێوان فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان دروستبکرێت، بە هەموو فراکسیۆنەکان هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین، بۆئەوەی بتوانێت زیاتر دەستکراوەبێت بۆ دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراق”.   

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی، لەبارەی هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سەرۆک فراکسیۆنەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم، دەڵێت “لەبەر دوو هۆکاربوو،

یەکەم: بۆ ئامادەکاری زیاتر بوو، بۆئەوەی لیژنەی دارایی و یاسایی کۆببنەوە.

دووەم: بەهۆی بەشداری نەکردنی فراکسیۆنەکانی کۆمەڵ و گۆڕان”.

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، عەبدولستار مەجید، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوکانی ئاو، رۆڵێکی گرینگی هەبووە لە رێکخستنی کۆبوونەوەکە، بەڵام جێێ سەرسوڕمانە فراکسۆنی کۆمەڵ بەشداری کۆبوونەوەکە نەبوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com