نوچەنێت
بە پێی ئەو زانیارییانەی پزیشکان دەیدەن، باری تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ، جێگیرەو هەموو کاتژمێرێک بەرەو باشتر دەچێت.
پزیشکی سەرپەرشتی نەشتەرگەری کۆسرەت رەسوڵ، رایگەیاند، کۆسرەت رەسوڵ، لەژێر چاودێری ورددایە، دۆخی تەندروستی جێگیرە و بەردەوام تەندروستی بەرە باشتربوون دەچێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نەخۆشخانەی فاروق لە شاری سلێمانی، د. دارا رەشید، پزیشکی سەرپەرشتی نەشتەرگەری کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی رایگەیاند “تەندروستیی کاک کۆسرەت رەسوڵ جێگیرە، دەتوانێ قسە بکات و سەعات دوای سەعات بەرەو باشتر دەچێت”.
بەگوتەی د. دارا دەڵێت” کۆسرەت رەسوڵ،لەژێر چاودێری ورددایە و لەبارەی باشتربوونی تەندروستیی کۆسرەت رەسوڵ، لە رۆژانی داهاتوودا موژدەی دیکە دەدەینە خەڵکی کوردستان، تا ئێستا پزیشکان بە پێویستیان نەزانیوە، رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت”.
رۆژی شەممە ١١-١١-٢٠١٧، بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، کۆسرەت رەسوڵ رەوانەی نەخۆشخانە کرا و بهەمان رۆژ وەزیری تەندروستی، رایگەیاند، کە نەخۆشییەکەی گیرانی خوێنبەرەکانی ریخۆڵەکانی بووە و نەشتەرگەری بۆ کراوە.