نوچەنێت
نەجمەدین کەریم، لە چاوپێکەوتنێکی رادۆییدا، ئاشکرای دەکات، کە چەندین جار لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك، له چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ رادیۆی NPRی ئه‌مه‌ریكی دەڵێت، چه‌ندینجار له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران هەڕەشەی لێکراوەو مەبەستی کوشتنیان هەبووە” په‌یوه‌ندیم پێوه كراوه و داوایان لێ كردووم بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه، مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو بمكوژن”.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم هەروەها دەڵێت “ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك كرا خیانه‌ت بوو، هەرچٶنێک بێت، كه‌ركوك هه‌ر به‌شێكه له كوردستان و سازش له‌سه‌ر ناسنامه‌كه‌ی ناكرێت”.
سەبارەت بە پشتیوانی ئەوروپاو ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان، نەجمەدین کەریم، کە لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە هۆی ئەوەی ژیانی لە مەترسیدا بوو، کەرکوکی بە جێهێشت دەڵێت” به‌داخه‌وه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پرسی كورده‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپیه‌كان دووڕوو بوون، ئێمه به‌ئاشكرا گوتمان ریفراندۆم واتای ده‌ستبه‌جێی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی نییه”.