نوچەنێت
وەزیری تەدروستی رایدەگەیەنێت، نەشتەرگەری بۆ بۆرییەکانی ریخۆڵەی کۆسرەت رەسول کراوە و تەندروستی باش و جێگیرە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11-11-2017، باری تەندروستیی كۆسرەت رەسول عەلی، جیگری سکرتێری گشتی یەکێتی تێكچوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە.
دەرباز کۆسرەت رەسول و د. رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان لەبارەی تەندروستی کۆسرەت رەسول ئەنجامدا.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، نەشتەرگەری بۆ باوکی کراوە و ئێستا تەندروستی باشە.
هاوکات وەزیری تەندروستی رایگەیاند: نەخۆشییەکەی کۆسرەت رەسوڵ بریتیبوو لە گیرانی بۆرییەکانی ریخۆڵە، لە نەخۆشخانەی فارووق لە سلێمانی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدراوە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم گوتیشی “تا 72 کاژێری دیکە لەژێر چاودێریدا دەمێنێتەوە”.