نوچەنێت
نووسینگەی رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسول رایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ باری تەندروستی کۆسرەت رەوسوڵ، تێکچووە و ئێستا لە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.
نووسینگەی رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسول، روونکردنەوەیەکی لەسەرتێکچونی باری تەندروستی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11-11-2017 باری تەندروستی كۆسرەت ڕەسول عەلی تێكچوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە”.
لەرونکردنەوەکەدا هاتووە”د.دارا ڕەشید لەتیمی پزیشكی تایبەتی كۆسرەت ڕەسول عەلی ڕایگەیاند كە ئێستا كۆسرەت ڕەسول عەلی لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت”.
لەکۆتایی رونکردنوەکەدا نووسینگەی رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسول دەڵێت”سوپاسی خەمخۆری كوردستانیانی خۆشەویست دەكەین و هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە لەوەی كە ئێستا بەڕێز كۆسرەت ڕەسول عەلی لەژێر چاودێری پزیشكدایە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت”.
دەقی روونکردنەوەکەی نووسینگەی رۆژنامەڤانی کۆسرەت رەسول:
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11-11-2017 باری تەندروستی كۆسرەت ڕەسول عەلی تێكچوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە.
د.دارا ڕەشید لەتیمی پزیشكی تایبەتی كۆسرەت ڕەسول عەلی ڕایگەیاند كە ئێستا كۆسرەت ڕەسول عەلی لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.
هەروەها سوپاسی خەمخۆری كوردستانیانی خۆشەویست دەكەین و هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە لەوەی كە ئێستا بەڕێز كۆسرەت ڕەسول عەلی لەژێر چاودێری پزیشكدایە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی كۆسرەت ڕەسول عەلی