وەزیری دەرەوەی قوبرس: دەکرێت بڕێکی زیاتر چەک بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بنێرین

0

نوچەنێت-رووداو

وەزیری دەرەوەی قوبرس رایدەگەیەنێت، دەکرێت حکومەتی وڵاتەکەی بڕێکی زیاتر چەکی سووک و فیشەک بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بنێرێت.

لوانیس کاسولیدیس، وەزیری دەرەوەی قوبرس گوتی، ئەو چەکە سووک و فیشەکانەی کە حکومەتی وڵاتەکەی چی دیکە پێویستی پێیان نییە، دەکرێت بیاننێرێت بۆ پێشمەرگە ، تاوەکو لە شەڕی دژی داعش بەکاریانبهێنن. 

وەزیری دەرەوەی قوبرس رایگەیاند، تاوەکو ئێستا حکومەتی وڵاتەکەی دوو کاروان چەکی سووکی لە جۆری “زاستاڤا”ی سربی و فیشەک بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ناردووە و ئەو چەک و فیشەکانەش لە رێگەیی ئەمریکاوە گەیەندراونەتە شوێنی مەبەست. 

کاسولیدیس گوتی، هەر یارمەتیدانێکی دیکەی هێزەکانی پێشمەرگە بە راوێژ لەگەڵ هاوبەشەکانی دەبێت لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش و ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکات. 

وەزیری دەرەوەی قوبرس ئاماژە بەوە دەدات، وڵاتەکەی چەکی سووکیشی بۆ هێزە سەربازییەکانی لوبنان و ئوردنیش ناردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com