
له‌دانیشتنی ئەمرۆی پەڕلەمان چ بڕیارێک درا
نوچەنێت
سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ 22/6/2012 به‌سه‌رۆكایه‌تى د. ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و به ئاماده‌بوونى د. حسن محمد سوره جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێرى په‌رله‌مان دانیشتنى ژمارى (35) ى ئاسایی خولى گرێدانى دووه‌م ساڵى سێیه‌م له خولى سێیه‌مى هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌چوو .
دانیشتنه‌كه به ئاماده‌بوونى بایز تاڵه‌بانى وه‌زیرى دارایی و سه‌عد خالید رێكخه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم و رشید تاهیر بریكارى وه‌زیرى دارایی به‌رێوه‌چوو ، سه‌ره‌تا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى خسته روو كه بریتى بوو له خستنه روو و گفتوگۆكردنى پرۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان – عێراق بۆ ساڵى 2012.
پاشان سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان داواى له لێژنه‌ى هاوبه‌شكرد بێنه شوێنى خۆیان و ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه درێژه‌یان به مادده‌ى 2 دا كه باسى له خه‌رجیه‌كان و كورت هێنان ده‌كرد كه له دانیشتنى دوێنى په‌رله‌مانى كوردستان گفتوگۆى له‌باره‌وه كرابوو ،كه به‌م شێوه‌یه بوو 10624518 ده هه‌زارو شه‌ش سه‌د و بیست‌و چوار ملیار و پێنج سه‌د و هه‌ژده ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانى به‌كاربردن بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، هه‌روه‌ها برى 68280شه‌ست و هه‌شت ملیار و دوو سه‌دو هه‌شتا ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و برى 52999 په‌نجاو دوو ملیار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ، هه‌روه‌ها له برگه 2 له مادده‌ى دووه‌م برى چوار ترلیۆن و پێنج سه‌د ملیار دینار بۆ خه‌رجیه‌كانى وه‌به‌رهێنان كه تێیدا بری سێ ترلیۆن و شه‌ش سه‌د و حه‌فتاو هه‌شت ملیار و چوارسه‌د و سى و حه‌وت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجیه‌كانى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانه، پاش خوێندنه‌وه‌ى به زمانى عه‌ره‌بى و كوردى له‌لایه‌ن لێژنه‌ى هاوبه‌شه‌وه پاشان سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان خستیه ده‌نگدان و به زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا.
پاشان په‌رله‌مانى كوردستان 9 مادده‌ى تر‌ى پرۆژه یاسا بودجه‌ى په‌سه‌ند كرد ، كه تێیدا 20%ى له بودجه‌ى سه‌ۆكایه‌تى په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى كه‌مكرده‌وه، ئه‌و بره پاره‌یش ده‌خریته بوارى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروشتى وشاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و بۆ گه‌شه‌پیدانى بوارى وه‌رزشی به‌كاردیت. هه‌روه‌ها په‌رله‌مان بریاریدا سلفه‌كانى هاوسه‌رگیرى و عه‌قار و كشتوكاڵ و قه‌رزى بچووك بۆ گه‌نجان به‌رده‌وام بێت و هه‌روه‌ها موچه‌ى شه‌هیدى هاوڵاتى له 180 هه‌زار دیناره‌وه زیادكرا بۆ 250هه‌زار دینار و قه‌رزى خانوو به‌ره له ناو شاره‌كان 20 ملیۆن دینار و له گونده‌كان بۆ 25 ملیۆن دینار زیاد كرا و هه‌روه‌ها سلفه‌ى هاوسه‌رگیرى به 5 ملیۆن دینار به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌روه‌ها 600 هه‌زار دینار خه‌رج ده‌كرێت بۆ ئه‌و خانه نشینانه‌ى كه له 400 هه‌زار دینار كه‌متر وه‌رده‌گرن و به دوو قۆناغ بۆیان سه‌رف ده‌كرێت . هه‌روه‌ها په‌رله‌مان بریاریدا به‌ته‌رخانكردنى 120 نلیار دینار بۆ پرۆژه‌كانى خویندنگه‌ى هاوچه‌رخ له كوردستان‌و ته‌رخانكردنى 120 ملیار دینارى تر بۆ به‌رده‌وامبوونى به‌رنامه‌ى تواناسازى . هه‌روه‌ها په‌رله‌مان بریاریدا كه 100 ملیار دینار بۆ هاوكارى ئاواره گه‌راوه‌كان ته‌رخان بكرێت. وهه‌روه‌ها بریاردا كه برى 480 هه‌زار دینار به دوو قۆناغ بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه خه‌رج بكریت كه‌له‌پله‌ى ( 9 -10 ) ئه‌م بریاره‌ش بۆیه‌ك جاره. هه‌روه ها په‌رله‌مان بریاریدا كه ده‌رماله‌ى منداڵ وهاوسه‌رگیرى بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان خه‌رج بكرێت. هه‌روه‌ها په‌رله‌مانى كوردستان برى 50 ملیار دینارى بۆ پرۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى ناوچه دابرێنراوه‌كانى كوردستان ته‌رخانكرد.
پاشان بۆ درێژه دان به گفتوگۆكانى پرۆژه یاساى بودجه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ سه‌عات 4:30 ئه‌مرۆ ئێواره دانیشتنه‌كه‌ى دواخست.
لە پەیجی” تاریق جەوهەر”ەوە