
بودجەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان و حکومەت و ئەنجومەنی دادوەری کەمکرانەوە
نوچەنێت
لەدانیشتنی ئەمرۆی پەڕلەمانی کوردستان، بڕیاردرا بودجەی ساڵانەی هەرسێ سەرۆکایەتی پەڕلەمان و حکومەت و ئەنجومەنی دادوەری کەمبکرێنەوە و بڕی کەمکراوەکە بخرێتە سەر پرۆژە خزمەتگوزارییەکان.
تاریق جەوهەر راوێژکاری سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کوردستان، بە نوچەنێت ی راگەیاند” ئه‌مرۆ بڕیاردرا بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان 20% كه‌مبكریته‌وه، هه‌روه‌ها له‌هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش هه‌ریه‌كه و 20% بودجه‌كه‌یان كه‌مكرایه‌وه”.
جەوهەر وتیشی “ئه‌و پاره‌ی ده‌بڕدرێت ده‌خرێته بواری خزمه‌تگوزاری، له بواری ته‌ندروستی و گه‌شته‌وگوزار و وه‌رزشی”.