نوچەنێت-ئاژانسەکان
لە کەرکوک لە هەردوو گەڕەکی شۆریجە و پەنجا عەلی، هێرشکراوەتە سەر هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی و بەگوتەی شایەتحاڵان “هامەرێکی هێزە عێراقییەکان سووتێندراوە”.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 9-11-2017، لە گەڕەکی شۆریجە (نزیک چێشتخانەی حەمە ناسر) شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی لەگەڵ چەند خۆبەخشێکی شارەکە روویداوە.
بەگوێرەی میدیاكانى عێراق، کە بڵاویان كرده‌وه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكى پشكنینی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركوك.
هیرشه‌كه له ناوچه‌ى شۆرجه‌ى شارى كه‌ركووك ڕووی داوه و دواتر شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان چه‌كداره‌كان و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى دروست بووه. سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه له پێكدادانه‌كه بوو به‌هۆى سوتاندنى هه‌مه‌رێكى سه‌ر به میلیشیاكان، به‌ڵام ژماره‌ى كوژراو و برینداره‌كان ئاشكرا نه‌كراوه.