نوچەنێت
نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كه‌ركوك گوازرایه‌وه هه‌ولێرو كاره‌كانی هه‌ڵپه‌سارد.
رۆژی 16 ی ئه‌م مانگه هێزه عێراقییه‌كان كۆنتڕۆڵكردنی كه‌ركوك-یان كرد، دواتر كۆنتڕۆڵی ناوچه جێناكۆكه‌كانی دیكه‌یان كرد كه به‌ده‌ست هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوون.
نوسینگه‌كه له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئێستای پارێزگای كه‌ركوك و هه‌بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی، بڕیاریانداوه نوسینگه‌ی كه‌ركوكی په‌رله‌مانی كوردستان، ببگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ نێو بینای سه‌ره‌كی په‌رله‌مان له هه‌ولێر و هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی له‌و پارێزگایه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی تا ئاساییبوونه‌وه‌ی بارودۆخی شاره‌كه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو “پێشێلكاری و زێده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر شكۆی په‌رله‌مان و زۆربه‌ی دۆسییه‌كان و كه‌لوپه‌له‌كانی نوسینگه‌كه له‌و شاره به‌تاڵانی براوه، سه‌رباری ئه‌مانه نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ناتوانێت ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكات”.