نوچەنێت
دوای ئەوەی مەسعود بارزانی، رەتکردنەوەی بەردەوامبوونی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیاند، دەسەڵاتی واژۆکردن لەسەر دەرچوواندنی یاساکان دراوەتە پەرلەمانی کوردستان.
رۆژی 29-10-2017 مەسعود بارزانی نامەیەکی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کرد و رایگەیاند “بەردەوام بوونم لەم پۆستە رەتدەکەمەوە و نابێت یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەمواربکرێتەوە یان تەمەنی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان درێژبکرێتەوە”.
دواتر لە پرۆژەیاسایەکدا تەواوی دەسەڵاتەکانی بارزانی بەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ، حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی دادوەری دابەشکران و پرۆژەیاساکەش بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسندکرا.
په‌رله‌مانی كوردستان، له راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، كه دوای په‌سندكردنی یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان، به‌پێی بڕگه‌ی (سێیه‌م)، مادده‌ی یه‌كه‌م/ یاسای ژماره (2)ى ساڵی 2017، ده‌سه‌ڵاتی ده‌رچوواندنی یاسا و بڕیاره‌كانى په‌رله‌مانی كوردستان به واژۆى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به ده‌رچوو داده‌نرێت.