نوچەنێت
شەوی رابردوو، لە شاری کۆیە پیاوێ بە دەستڕێژی گوللە ژن و منداڵەکەی دەکوژێت.
شەوی چوارشەممە ٨/٩-١١-٢٠١٧، کاتژمێر ٩ی شەو، “پیاوێک بەناوی (ج. م) لەبەردەم ماڵەکەی خۆی بەچەکی کڵاشینکۆف ژن و منداڵەکەی دەکوژێت.
ژنەکە تەمەنی 47 ساڵە و منداڵەکەی کوڕەو تەمەنی 18 ساڵە. هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە. بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی کۆیە، تا ئێستا پیاوەکە دەستگیرنەکراوەو پۆلیس بەدواداچوون لە رووداوەکە دەکات.