
لە بودجەی ئەمساڵ موچەی شەهیدان و فەرمانبەران و قەرزی خانووبەرە زیادکران
نوچەنێت
تاریق جەوهەر راوێژکاری سەرۆکایەتی پەڕلەمان رایگەیاند، ئەمرۆ پەڕلەمان بڕیاری دا بە زیادکردنی موچەی فەرمانبەران و شەهیدان و خەرجکردنی ٦٠٠ هەزار بۆ خانەنشینان و زیادکرنی قەرزی خانووبەرە.
تاریق جەوهەر لەبارەی بڕیارەکانی ئەمرۆی پەڕلەمانەوە رایگەیاند”په‌رله‌مان چه‌ند بریاریكى گرنگى له‌باره‌ى بودجه بۆ خزمه‌تى خه‌لك ده‌ركرد”
جەوهەر ئەو بڕیارانەی پەڕلەمان ئاشکرا دەکات و دەڵێت:
– په‌رله‌مانى كوردستان بریاریدا: 120 ملیار دینار بۆ دروستكردنى خوێندنگه‌ى هاوچه‌رخ ته‌رخان بكرێت.
-په‌رله‌مان بریاریدا 120 ملیار دینار بۆ به‌رده‌وامبوونى به‌رنامه‌ى تواناسازى ته‌رخان بكرێت.
– بریاردرا برى 480 هه‌زار دینار بۆ فه‌رمانبه‌رانى پله 9 -پله10 خه‌رج بكریت به‌دوو قۆناغ بۆیان سه‌رف بكرێت ته‌نیا بۆ یه‌ك جاره.
– ده‌رماله‌ى منداڵ وهاوسه‌رگیرى بۆ كه‌سوكارى شهیدان خه‌رج بكرێت.
– په‌ر‌لەمان بریاریدا له‌بودجه‌ى هه‌رێم 50 ملیار دینار بۆ پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له‌ناوچه دابریندراوه‌كانى كوردستان ته‌رخانبكرێت.
– بریاردا 100 ملیار دینار بۆ ئاواره گه‌راوه‌كان ته‌رخان بكرێت.
موچه‌ى شه‌هیدى هاولاتى له 180 هه‌زار دینار زیادكرا بۆ 250 هه‌زار دینار
قه‌رزى خانووبه‌ره له ناو شاره‌كان 20 ملیۆن و له گونده‌كان زیادكرا بۆ 25 ملیۆن دینار.
سولفه‌ى هاوسه‌رگیرى به 5 ملیۆن دینار به‌رده‌وام ده‌بیت
600 هه‌زار دینار خه‌رجده‌كریت بۆ ئه‌و خانه‌نیشنانه‌ى كه له 400 هه‌زار دینار كه‌متر وه‌رده‌گرن وبه‌دوو جار بۆیان سه‌رف ده‌كریت”.