مەحما خەلیل: پۆستی قایمقامی شنگال و بەڕێوبەری دوو ناحیە دراونەتە پەکەکە

0

نوچەنێت: تایبەت

مەحما خەلیل قایمقامی لەکار لادراوی قەزای شنگال رایدەگەیەنێت، بەپێی رێككەوتنێك لە نێوان حەشدی شەعبی و هێزەكانی سەر بە پەكەكە لە شنگال، پۆستی قایمقام و بەڕێوبەری دووناحیە درانە چەند بەرپرسێكی پێشووی پەكەكە.

بەپێی دەستووری عێراق، قەزای شنگال ناوچەیەكی كێشەلەسەرە، لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق، شنگال، كە ئێستا لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە، 85%ی دانیشتووانەكەی كوردی ئێزدین، رۆژی 17ی ئۆكتۆبەر، هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەبێ‌ هیچ بەرەنگاربوونەوەیەك دەستیان بەسەر قەزای شنگال و ناحیەی سنونێ‌ و گرعوزێر و رەبیعەدا گرت.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مەحما خەلیل، قایمقامی پێشووی قەزای شنگال، لەبارەی پڕکردنەوەی پۆستە ئیداریەکانی قەزای شنگال رایگەیاند: بەپێی رێككەوتنێك لە نێوان حەشدی شەعبی و هێزەكانی یەپەشەی سەر بە پەكەكە لە دەڤەری شنگال، “فەهد حامد” وەکو قایمقامی قەزاكە، “شاکر ملحەم ئیلیاس”یش وەكو بەڕێوەبەری ناحیەی گرعوزێر و “خودێدا جوكێ‌ حوسێن” وەکو بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ‌ دەستنیشاکراوە، کە سەر بە پەکەکەن.

قایمقامی پێشووی قەزای شنگال روونیشیکردەوە و گوتی “پڕکردنەوەی ئەو پۆ ستانەش، رێگایەکی نادەستوری و نایاسایییە، دەبوایە ئەو پۆستانە لەسەر بنەمایەکی یاسایی پڕبکرانایەتەوە و چاوەڕێ بکرایە، تاوەکو هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدرێت، نەك بەو شێوەی ئێستا بەکودەتای سەربازی لەنێوان حەشدی شەعبی هێزەکانی سەر بە پەکەکە”.

مەحما خەلیل ئاماژە بەوە دەکات، رێز لە ئیرادەی خەڵکی شنگال نەگیراوە لەلایەن حەشدی شەعبی و هێزەكانی یەبەشەی سەر بە پەكەكە. دەشڵێت “ئەم هەنگاوە نادەستوورییە، دەبێتە ئاستەنگ لەبەردەم بە جینۆساید ناساندنی شنگال. هەروەها گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان و ئاوەدانکردنەوەی قەزاکە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com