نوچەنێت
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەڵامی قسەکانی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە رۆژی سێشەممە کردبووی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت “عه‌بادى به گومانه‌وه باسى له ژماره‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان كرد، ئاماده‌ین ته‌واوى داتا و زانیارییه‌كانى پشتبه‌ستوو به تۆمارى سیسته‌مى بایۆمه‌ترى بۆ موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بخه‌ینه‌ڕوو”.
رۆژی چوارشەممە 8-11-2017، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکیدا وەڵامی قسەکانی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی دایەوە و دەڵێت “داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادى ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى فیدراڵ پێیداوه، پێداچوونه‌وه‌ى پێویست به خشته‌ى تایبه‌ت به ته‌رخانكراوه‌كان بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بكات كه ته‌نها بڕى 334 ملیار دینار مانگانه بۆ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كراوه، له كاتێكدا بڕى پاره‌ى پێویست بۆ مووچه‌ى یه‌ك مانگى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته 897 ملیار و 500 ملیۆن دینار، واته به جیاوازیى 563 ملیار و 500 ملیۆن دینار”.
رۆژی سێشەممە 7-11-2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هەفتانەیدا گوتی “پێداچوونەوە بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دەکەین و پابەندین بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان”.گوتیشی “ئەو ژمارەی دراون لەبارەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و ژمارەی پێشمەرگە لەنێو هەرێمی کوردستان، بەرپرسان و هاووڵاتییان، ئێمە ئاگادارین ئەو ژمارانە نادروستن و خەیاڵییە”.
لە بەشێكی دیکەی وەڵامەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پشکی پێشمەرگە لە رەشنووسی بودجەی فیدراڵی عێراق هاتووە “هیچ بڕه پاره‌یه‌كى دیاریكراو له خشته‌كانى هاوپێچى ره‌شنووسى بودجه‌ى فیدراڵى نه‌هاتووه، به‌ڵكو به ده‌قێكى ناڕوون رێژه‌یه‌ك له ته‌رخانكراوه‌كانى هێزى وشكانیى وه‌زاره‌تى به‌رگرى بۆ ته‌رخان كراوه، ئه‌مه له كاتێكدا چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌مان ده‌كرد ستایشى رۆڵ و قوربانییه‌كانى پێشمه‌رگه بكات كه شانبه‌شانى هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراق رووبه‌ڕووى تیرۆر بوونه‌وه و به گه‌واهیى خودى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژى تیرۆر پێشمه‌رگه رۆڵى كاریگه‌رى له شكستپێهێنانى تیرۆردا هه‌بووه و هه‌یه”.
دەقی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ عەبادی:
به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ له كۆنفرانسى رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا، له به‌روارى 7-11-2017 چه‌ند بابه‌تێكى په‌یوه‌ست به هه‌رێمى كوردستانى خسته ڕوو. ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ئه‌وه‌ى دووپاتی ده‌كاته‌وه كه خوازیاره دوور له وه‌ڵام و وه‌ڵامكاریى میدیایى، له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به پێویستى زانى وه‌ڵامى چه‌ند لایه‌نێك له گوته‌كانى بداته‌وه:
1- سه‌باره‌ت به دابینكردنى موچه‌ى موچه‌خۆارنى هه‌رێمى كوردستان جارێكى دیكه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى پێشوازى له‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران عه‌بادى ده‌كاته‌وه بۆ دابینكردنى بودجه له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵه‌وه.
2- به‌ڕێز عه‌بادى به گومانه‌وه باسى له ژماره‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان كرد، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئاماده‌ین ته‌واوى داتا و زانیاریه‌كانى پشتبه‌ستوو به تۆمارى سیسته‌مى بایۆمه‌ترى بۆ موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بخه‌ینه‌ڕوو بۆ لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ندى حكومه‌تى فیدراڵى بۆ وردبینكردن.
3- داوا له به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى فیدراڵ پێیداوه، پێداچوونه‌وه‌ى پێویست به خشته‌ى تایبه‌ت به ته‌رخانكراوه‌كان بۆ موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بكات كه ته‌نها بڕى (334) ملیار دینار مانگانه بۆ سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كراوه، له كاتێكدا بڕى پاره‌ى پێویست بۆ موچه‌ى یه‌ك مانگى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته (897) ملیار و (500) ملیۆن دینار، واته به جیاوازیى (563) ملیار و (500) ملیۆن دینار.
4- سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه، هیچ بڕه پاره‌یه‌كى دیاریكراو له خشته‌كانى هاوپێچى ڕه‌شنووسى بودجه‌ى فیدراڵى نه‌هاتووه، به‌ڵكوو به ده‌قێكى ناڕوون ڕێژه‌یه‌ك له ته‌رخانكراوه‌كانى هێزى وشكانیى وه‌زاره‌تى به‌رگرى بۆ ته‌رخان كراوه، ئه‌مه له كاتێكدا چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌مان ده‌كرد ستایشى ڕۆڵ و قوربانییه‌كانى پێشمه‌رگه بكات كه شانبه‌شانى هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراق ڕووبه‌ڕووى تیرۆر بوونه‌وه و به گه‌واهیى خودى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژى تیرۆر پێشمه‌رگه ڕۆڵى كاریگه‌رى له شكستپێهێنانى تیرۆردا هه‌بووه و هه‌یه.
5- ده‌رباره‌ى به‌ڕێوه‌بردنى كه‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و گومانانه‌ى كه به‌ڕێز حه‌یدر عه‌بادى خستوونیه‌ته ڕوو سه‌باره‌ت به شه‌فافیه‌ت له به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتدا، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2016 گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ باشترین دوو كۆمپانیاى وردبینیى جیهانى واژۆ كردووه بۆ وردبینییه‌كى سه‌ربه‌خۆی ته‌واوى داهات و خه‌رجى و پرسه‌كانى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان له سه‌ره‌تاى ده‌سپێكردنى چالاكیى نه‌وت و گازه‌وه له هه‌رێمى كوردستان، پڕۆسه‌ى وردبینییه‌كه زۆر به باشى ده‌ڕوات و به‌رده‌وامیش ده‌بێت. حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه ڕاپۆرته‌كانى ئه‌م وردبینییه بۆ هاووڵاتیان و حكوومه‌تى فیدراڵ ئاشكرا بكات.
6- سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستكردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به حكوومه‌تى فیدراڵ، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م پرۆسه‌یه پێویسته له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا ئه‌نجام بدرێت و گه‌ره‌نتیى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش بكرێت له به‌رامبه‌ر كۆمپانیا جیهانییه‌كانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى له چوارچێوه‌ى یاسادا واژۆ كراون، كه له مادده‌ى یه‌كه‌مى ڕه‌شنووسى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2018 هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند كراوه به هه‌نارده‌كردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ته‌رخانكراوێك هه‌بێت بۆ شایسته‌ى داراییى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له كاتێكدا زیاتر له (16) تریلیۆن دینار بۆ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ته‌رخان كراوه.
7- به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى به گومانه‌وه پرسیار ده‌كات ئاخۆ پاره‌ى فرۆشى (550) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى مانگى ئۆكتۆتۆبه‌رى 2017 چى لێهاتووه؟! له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ناڕاستیى ئه‌و زانیارییانه‌ى خستووه‌ته ڕوو، داهاتى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌و مانگه‌ش بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئابى 2017 خه‌رج كراوه.
8- سه‌باره‌ت به بڕیارى به‌ڕێزیان بۆ دابینكردنى نه‌وتى خاو بۆ پاڵاوگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌م ده‌سپێشخه‌رییه ده‌كه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا پاڵاوگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى خاویان له حكوومه‌تى فیدراڵییه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه.
9- سه‌باره‌ت به به‌رگریكردنى به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى له كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى فیداڵى بۆ 12,6%، جگه له‌وه‌ى مایه‌ى نیگه‌رانیى هه‌رێمى كوردستانه، هیچ بنه‌مایه‌كى ده‌ستووریشى نییه، چونكه تا ئێستا سه‌رژمێریى دانیشتووان نه‌كراوه. ده‌ستنیشانكردنى ڕێژه‌ى 17% به ڕێككه‌وتنى هه‌ردوو حكومه‌ت بووه، هه‌رچه‌نده هیچ ساڵێك هه‌رێمى كوردستان به كرده‌یى ڕێژه‌ى 17%ى وه‌رنه‌گرتووه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى خه‌رجییه سیادییه‌كان كه هه‌رێمى كوردستان لێى بێبه‌ش بووه، ئه‌مه وێڕاى زیادبوونى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان به ڕێژى 30% به‌هۆى له‌خۆگرتنى زیاتر له (1,5) ملیۆن ئاواره‌ى پارێزگاكانى عێراق و په‌نابه‌رانى سوریا كه له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانى (ته‌ندروستى، په‌روه‌ده‌یى، ئاسایش، كاره‌با، ئاوى پاك و نیشته‌جێبوون) سوودمه‌ند بوون، وێڕاى سنووردارى و خراپیى بارى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
8/11/2018