به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ركوك به شارێكى ستراتيژى داده‌ندرێت بۆ كورد، هه‌ميشه تاكه به‌ربه‌رست له‌به‌رده‌م حكومه‌تانى تر بۆ پێدانى مافه‌كان كه‌ركوك بوو، زۆرجاريش له رێكه‌وتن نزيك بووينه‌وه، كه هاته سه‌ر پرسى كه‌ركوك، سه‌رجه‌م رێكه‌وتنه‌كان چۆته‌وه خاڵى سفر، بۆيه به‌رده‌مان لێكۆڵه‌ران و شاره‌زايانى بوارى سياسى هۆشداريان ده‌دا سه‌باره‌ت به دۆخى كه‌ركوك، كه به‌ره‌و چاره‌نووسێكى ناديار ده‌روات، ئه‌وه‌ش له نيازخراپى شيعه‌كان سىه‌رچاوه‌ى گرتبوو به‌رامبه‌ر كه‌ركوك، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شيعه‌كان له چه‌ند ساڵى رابردوو، به‌ته‌واوى سوونه‌يان لاوازكردووه، كه‌ركوكيش ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌فت، بۆيه ئێستا به‌ته‌واوى ئاماده‌سازيان بۆ كردووه بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى.
له‌گه‌ڵ هاتنى داعش و شكستى سه‌ربازى سوپاى عێراق هێزى پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه جێگربوون، له‌گه‌ڵ جێگيربوونى به‌شێكى پێشمه‌رگه هێزه شيعه‌كان كه‌وتنه‌وه داڕشتنى پيلان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌وه‌ى ئه‌و شاره چونكه ده‌يانزانى ئه‌گه‌ر ئه‌وان زوو بێ ده‌نگى لێ بكه‌ن، ئه‌وكات وه‌رگرتنه‌وه‌ى كه‌ركوك بۆ ئه‌وان قورس ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى چه‌ندين پارێزگايان له ده‌ستدابوو، به‌ڵام وه‌رگرتنه‌وه‌ى كه‌ركوكيان پێ گرنگتر بوو له ده‌ركردنى داعش، هه‌ربۆيه‌ش هێشتا پلانى ده‌كردنى داعش دانه‌درابوو، ئه‌وان جارێكى تر هه‌ره‌شه‌ى ده‌كردنى كورديان كرده‌وه له كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ هاتنى عه‌بادى بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌ركردنى داعش به پاڵپشتى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى متمانه‌ى بۆخۆى دروستكرده‌وه، رۆژ له دواى رۆژ بێ منه‌تى زياترى به‌رامبه‌ر كورد نيشان ده‌دا.
ئاماژه‌كانى ده‌ركردنى كورد له ناوچه جێناكۆكه‌كان
به‌ر له هاتنى داعش چه‌ند جارێك هه‌ندێك هه‌ره‌شه دروست بوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى، به‌ڵام هيچ كاريگه‌ريه‌كى نه‌بوو، دواى هاتنى داعش بۆ ناوچه‌كانى موسڵ و حه‌ويجه، بۆشايه‌كى به‌رفراوانى سه‌ربازى له كه‌ركوك دروست بوو، ئه‌و بۆشايه‌ش هێزه‌كانى پێشمه‌رگه پڕيانكردووه، دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان هاتنه ده‌نگ و پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى دروستبوو، جارێكى تر حكومه‌تى عێراقى ده‌ستى به هه‌ڕه‌شه‌كانى كرده‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، هه‌ميشه هه‌ڕه‌شه‌ى به كارهێنانى هێزى ده‌كرد، له ناوچه‌جێ ناكۆكان.
له دواى ساڵى 2013 شيعه‌كان ده‌ستيان به هه‌ڕه‌شكردن كرد له كورد، يه‌كێك له‌وانه‌ى كه هه‌رشه‌ى له كورد ده‌كرد واسق به‌تات، سه‌كرده‌ى گروپى جه‌يش لموختار له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى ئه‌لحه‌ياتى له‌نده‌نى هه‌ڕه‌شه‌ی توندیشی له كورد‌و كوه‌یت كرد كه له‌سه‌ر حسابی زه‌وی عێراق سنوری خۆیان درێژنه‌كه‌نه‌وه، هه‌ر له‌و لێدوانه بۆ رۆژنامه‌ی “حه‌یات” ته‌حه‌دای حكومه‌تی عێراق ده‌كات سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی بڕیاری ده‌ستگیركردنی و ده‌ڵێت حكومه‌ت توانای ده‌ستگیركرنی ئه‌وی نییه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت سوپاكه‌ی هاوڵاتیانی سوننه مه‌زهه‌ب ناكاته ئامانج به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌نه ئامانج كه ده‌یانه‌وێت شیعه له ده‌سه‌ڵات دوربخه‌نه‌وه.
واسق به‌تات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه له پارێزگای نه‌جه‌ف له‌باشوری به‌غدا نیشته‌جێیه‌و له‌كه‌س ناترسێت و عێراق جێناهێڵێت.
هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌داته كورد كه لاوازی حكومه‌تی عێراق نه‌قۆزنه‌وه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی سنوره‌كانیان بۆ پارێزگاكانی كه‌ركوك و موسڵ و دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین، ده‌ڵێت “ده‌بێت كورد رازی بێت به‌سنوری ئێستای و ئه‌گه‌ر په‌لبهاوێژن شكستده‌هێنن”.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه سوپاكه‌یان له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان چاودێری پێشمه‌رگه ده‌كات به‌وردی و ئه‌گه‌ر بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه “كورد ده‌یه‌وێت په‌لبهاوێژێت ئاماده‌ین ده‌ریان كه‌ین بۆ شاخه‌كان”.
واسق به‌تات هاوكات هه‌ڕه‌شه له كوه‌یت ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دروستكردنی مینای موباره‌ك رانه‌گرێت و زه‌ویه‌كانی عێراق نه‌گه‌ڕێنێته‌وه به‌هێز لێیان وه‌رده‌گرنه‌وه.
به‌تات راشیگه‌یاندووه كه نوێنه‌ری مه‌رجی شیعی سه‌ید محه‌مه‌د عه‌لی عه‌له‌وی جرجانی یه كه باره‌گاكه‌ی له‌قومه‌و ئه‌ویش به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌كه‌یه‌تی له نه‌جه‌ف، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه بڕوای به هێڵی ویلایه‌تی فه‌قیه هه‌یه و خامنه‌ئیش به فه‌رمانده‌یان ده‌زانێت و ده‌ڵێت كه له‌كاره سیاسیی و سه‌ربازیه‌كاندا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كانى به‌تات باس له‌وه ده‌كات، كه ئه‌و بڕواى به ويلايه‌تى فه‌قيهى عه‌لى خامنئه‌ى هه‌يه[1]. له باره‌ى سه‌رۆكوه‌زيرانى ئه‌وكاتى عێراق نوورى ماليكى به‌تات ده‌ڵێت: نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران به كه‌سێكی لاواز ده‌زانێت و ده‌ڵێت جگه له ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن هیچی دیكه‌ی نه‌كردووه.
شيعه‌كان به‌ردوام لێدوانى دژ به هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى كه‌ركوك ده‌دا، دواى واسق به‌تات هادى عامرى كه‌سايه‌تى ديارى شيعه و وه‌زيرى گواستنه‌وه‌ى عێراقى و كه‌سايه‌تى سه‌ربازى شيعه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى راگه‌ياند بوو، كه ده‌بێت هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له كه‌ركوك و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى بكشێنه‌وه، ئه‌و لێدوانه‌ى هادى عامرى دواى ماوه‌يه‌كى كه‌م له داگيركردنى موسڵ بوو له لايه‌ن داعشه‌وه[2].
به گوێره‌ى ئه‌و لێدوانانه‌ى كه به‌رده‌ستن، يه‌كه‌م لێدوانيك ده‌رباره‌ى ده‌رچوونى كه‌ركوك درابێت، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاى مانگى 9ى ساڵى 2014، كه چه‌ند مانگێكى كه‌م به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنى موسڵ تێپه‌رى بوو.، داواى كرد هێزى پێشمه‌رگه له شارى كه‌ركوك ده‌ربچن، ئه‌و وتانه‌ى عامرى زنجيره‌يه‌ك ناره‌زاى به‌دواى خۆى هێنا، چين و تووێژه جياجياكان به‌توندى دژى ئه‌و وتانه‌ى عامرى ناره‌زاييان ده‌ربڕى[3]، دواتر به‌رهه‌م ساڵح له رۆژى چوارى ئه‌يلول له وه‌ڵامى هادى عامرى ده‌ڵێت: باشتر وایە ھادی عامری ئەوەی بیربێت کاتێ بەرھەڵستکاری رژێمی سەددام بوو، پێشمەرگە بوو لەقەرەداغ باوەشی بۆ گرتەوە و پێشمەرگە پێشەنگی خەباتی گەلانی عیراق بوو لە دژی زەبرو زەنگی دیکتاتوریەتی بەعس.
ئەمرَۆش دوای ئازادکردنی ئامرلی لە گەمارۆی داعش، ھادی عامری سەرمەستی خۆشیی سەرکەوتنێکە کە بە ھاوکاری و پشتیوانی پێشمەرگە بەدی ھاتووە، بۆیە ئەم لێدوانانەی ناوبراو سەبارەت بە پێشمەرگەو کەرکوک، لێدوانی ناڕەوا و ناماقوڵن و ھەرگیزاو ھەرگیز بۆشی ناچیتە سەر.
هادى عامرى له چه‌ندين لێدوانى جيا هێرشى ده‌كرده سه‌ر پێشمه‌رگه، له لێدوانيكى رايگه‌ياند كه پێشمه‌رگه ته‌نها بۆى هه‌يه به كه‌ركوك تێپه‌ڕێت، ئه‌و لێدوانه نيگه‌رانى زۆرى دروستكرد، به تايبه‌ت له ته‌نيشت نه‌جمه‌دين كه‌ريمى پارێزگارى كه‌ركوك بوو.
لێره به‌دواوه لێدوانى به‌رپرسانى شيعه به‌رده‌وامى هه‌بوو له دژى هه‌رێمى كوردستان ، له دواى لێدوانه‌كانى عامرى ميليشا چه‌كداره‌كانى حه‌شدى شه‌عبيان ده‌ستيان به لێدوان كرد دژى به‌ژدارى پێشمه‌رگه بۆ به‌شداريكردنى له جه‌نگى موسڵ، جه‌واد ئه‌لتیباوی” گوته‌بێژی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه” به‌شداریكردن به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ،ده‌بێته هۆی زووتر ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه و ڕیگه له‌و لایه‌نانه‌ش ده‌گرێت كه چاویان بڕیووه‌ته خاكی موسڵ.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌ی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا، به شێوازی جۆراوجۆر لێدوان له‌باره‌ی به‌شداری هێزه‌كان و ڕێگه نه‌دان به به‌شداری پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن[4].
نوورى ماليكى يه‌كێك له‌و سه‌كرده شيعانه‌ى به‌رده‌وام له لێدوانه‌كانى جه‌ختى له‌سه‌ر گێرانه‌وه‌ى كه‌ركوك ده‌كرده‌وه بۆ ژێر ده‌ستى شيعه‌كان، له زۆربه‌ى لێدوانه‌كانى به به‌مناسبه و بێ مناسه‌به باسى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌وه‌ى كه‌ركوكى ده‌كرد، له ديمانه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ نوری مالكی له گفتوگۆیه‌كییدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووسیا لیه‌م، سه‌باره‌ت به پرسی كه‌ركوك گوتی: پێویسته كه‌ركوك بگه‌ڕێندرێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندیی، له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، واشنتن جدیی نییه له پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی داعش و ئاشكرایكرد، كه ئه‌و داوای له حكومه‌تی به‌غدا كردووه، بۆ لێدانی داعش هانا بۆ مۆسكۆ به‌رێت. ئه‌مریكاشی به‌وه تۆمه‌تباركرد، كه ئاگاداری جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش بووه به‌ر له‌وه‌ی شاری موسڵ له حوزه‌یرانی ساڵی رابردوودا داگیربكه‌ن، شيعه‌كان هه‌ر زوو ئاماده سازى خۆيان كرد بوو بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه دابه‌شبوونى عێراقى له دواوه بێت، بۆيه سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی عێراق، نوری مالكی گوتی، هه‌ندێك له وڵاتانی گه‌وره‌ی جیهان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان عێراق دابه‌ش بكه‌ن و ئه‌و پرۆژه‌یه له‌به‌رده‌ستیاندایه و كه‌وتنی موسڵیش به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌و پلانه‌وه هه‌بووه[5].
پرسى كه‌ركوك به‌لاى زۆربه‌ى لێكۆران شاره‌زايانى بوارى سياسى پرسێكى مه‌ترسيدار بوو بۆ كورد، چونكه پێيان وابوو هه‌ركات شيعه‌كان ده‌ستيان بڕوات ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ركوك داگرنه‌وه، چونكه ماوه‌يه‌كه شيعه‌كان كار له سه‌ر فراوانكردنى پێگه‌ى خۆيان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستيان كرد به دامه‌زراندنى شيعه‌كان له ده‌زگاكانى حكومه‌ت له‌و شاره، ئه‌مه‌ش له چه‌ند ده‌زايه‌كى سه‌ركى حكومه‌ت ده‌ستيان پێكرد.
سه‌لام عه‌بدوڵاى له بابه‌تيكى به ناونيشانى” له كه ركوك ته عريب سه رى نه گرت ،وا خه ريكى ته شييعين” ده‌نووسێت: بەڕێوەبەری نەوتی باکوور کە عەرەبێکی سوننە بوو درا بە شیعەیەک، سەرۆکی زانکۆی کەرکووک کە کوردێک بوو، درایە شیعەیەکی تورکمان و هەوڵی لێسەندنەوەی بەڕێوبەری تەندروستی کەرکووکیش لە ئارادایە، ئەمە سەرەڕای ئەو یاریگا گەورەیەی کە ئێران بە ناوی(سەنتەری رۆشنبیری و وەرزشی ئیمام خومەینی) لە کەرکووک ” وەک یارمەتی” بنیاتی ناوە، ئەمە له‌و مەترسییه گەورەیه‌ی حەشدی شەعبی کە لەراستیدا حەشدی شیعی یە بۆ سەر کەرکوک.
ئەم پرۆسەیە رێی پێنەگیردرێت قەیرانێکی گەورەمان بۆ دروست دەکات چونکە مەسەلەکە دەبێتە شیعە و سوننە و دیارە ئێرانیش کە ئەمڕۆ زۆر بەهێزە لە عێراق، لایەنگری لە کێ دەکات.[6]
[1] بروانه: https://www.masress.com/almesryoon/208908، هه‌روه‌ها بڕوانه: http://aubyc.com/hawal/5-iraq/1619-hizbullai-iraq
[2]بروانه: http://www.gulan-media.com/arabic/print.php?id=21787§ion=1وزارة الپیشمرگه ترد على العامري: قواتنا لن تنسحب من كركوك
[3]بروانه: https://www.youtube.com/watch?v=7RV6iY0nJ9w، هه‌روه‌ها بڕوانه: https://www.youtube.com/watch?v=GS4ZKvIfJj8
[4] ــ براوانه: http://www.kurdistan24.net/so/news/532f4ea4-b254-4bf0-bd40-9ffddbf916c2
[5] بروانه: http://www.kurdistan24.net/so/news/d2d0f0ec-6afb-4c92-b409-304d46a2dcbd/
[6]بڕوانه: http://www.gulan-media.com/sorani/articles.php?eid=265&id=2331