نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق دیالۆگی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێویست دەزانن.
بەپێی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشه‌ممه 7-11-2017 لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ یان كۆبیش، نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری کۆبووەوە.
له کۆبوونەوەکەدا باسی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان كراوە و هه‌ردوولا بەپێویستیان زانیوە، هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی كۆتاییهێنان به‌و گرژییانه بده‌ن، كه به‌م دواییه له ناوچه جێناكۆكه‌كان دروستبوون، له‌جیاتی ئه‌وەش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست بە دیالۆگێكی جدددی بكرێت، له‌مباریه‌شه‌وه رۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له زه‌مینه‌سازی بۆ دروستكردنی گفتوگۆ و دیالۆگ به‌پێویست زانراوە.
لەبەرامبەردا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كردووەته‌وه، كه تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان گفتوگۆ و دیالۆگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر و ئێستاش ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕیوه.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، جگە لەمانەی سەرەوە تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی ناوچه‌كه لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بووە.