بارزانی: لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی پەشیمان نیم

0

نوچەنێت

مەسعود بارزانی، لە دیدارێكی ئێزگەی NPRی ئەمریكی، دووپاتی دەكاتەوە لە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان پەشیمان نییە. دەشڵێت “كوردستان بە پەیوەندییەكانیدا لەگەڵ ئەمریكا دەچێتەوە”.

بە گوێرەی چەند پۆستێكی تویتەری خاتوو جان عەراف، ئەو رۆژنامەنووسەی دیمانەكەی لەگەڵ بارزانیدا ئەنجام داوە و بڕیارە ئەمڕۆ بڵاوبێتەوە، بارزانی ئاماژەی بەوە داوە، كە لەسەر بنەمای دواین هەڵوێستی ئەمریكا بەرانبەر كوردستان، كاتێ ڕێگەی دا بە هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر كوردستان، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا سەرلەنوێ دادەڕێژنەوە.

بارزانی ئاماژەشی بەوە داوە، كە هەڵوێستی روسیا پۆزەتیڤ بووە لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان. هەروەها لەبارەی هەڵوێستی دوژمنكارانەی حكومەتی عێراقیشەوە، گوتوویەتی، پێشبینی دەكرا عێراق سنوورەكانی دابخات و ڕێوشوێنی ئەمنی بگرێتەبەر، بەڵام چاوەڕوانی ئەوە نەدەكرا هێرشی سەربازی بكرێتە سەر كوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com