تایبه‌ت: نوچه‌نێت
كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حزبەکەی هێشتا له پرسه‌ی د. شوان قه‌ڵادزه‌یی دایه و باس له پڕكردنه‌وه‌ی شوینه‌كه‌ی نه‌كراوه.
ڕۆژی 16/10/2017 د. شوان قه‌ڵادزه‌یی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، له ریگای هه‌ولێر-كه‌ركوك له رووداوێكی هاتووچۆدا گیانی له ده‌ستدا، هاوكات هه‌ر له‌و رووداوه هاتووچۆیه‌دا ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و چه‌ند هاوڵاتیه‌كی دیكه برینداربوون.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د. عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، سه‌باره‌ت به پڕكردنه‌وه‌ی شوینی د. شوان قه‌ڵادزه‌ی رایگه‌یاند: تائێستا به هۆی ئه‌وه‌ی له پرسه‌ی د. شوان داین، باسمان له پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كۆچكردووه‌مان نه‌كردۆتەوە.
ئەو ئه‌ندامەی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی راشیده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا باسمان له هیچ ناوێك نه‌كردووه بۆئه‌وه‌ی له شوێنی كۆچكردوو ببێته په‌رله‌مانتاری كوردستان.