نوچەنێت: تایبەت
بەڕێوەبەری ئاسایشی دوزخورماتوو رایدەگەیەنێت، دوای دەستبەسەرکردنی سەباح نەدیم، لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە لە بازگەی دوکان، ئەمڕۆ ئازادکرا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەقید کاوە مەلا پەرێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی دوزخورماتوو رایگەیاند: دوای دەستبەسەرکرنی سەباح نەدیم، بەرپرسی پێشمەرگە خۆبەخشەکانی دوزخورماتوو، لە ئێوارەی رۆژی شەممە ( 4-11-2017) لە بازگەی دوکان لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 5-11-2017 ئازاد کرا.