نوچەنێت
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 5-11-2017، دوو تەقینەوەی بەهێز کە یەکێکیان خۆکوژی بووە و ئەوی دیکە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراون، کەرکوکیان هەژاند، کە بەو هۆیەوە شەش کەس کوژراو و 18 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، خۆکوژێک لەنزیک فەرمانگەی باری شارستانی کەرکووک لە شەقامی ئەتڵەس خۆی تەقاندووەتەوە.
تەقینەوەی دووەمیش بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە و هێزەکانی حەشدی شەعبی لەنێو بارەگای لقی سێی پارتی کردووەتە ئامانج.
تائێستا شەش کەس بەهۆی تەقینەوەکانەوە کوژراون، 18 کەسی دیکەش بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکوک کراون، دەگوترێت چەکداری سارایا سەلامی سەر بە حەشدی شەعبین.