نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکان رایدەگەیەنێت، ئەوەی حكومه‌تى عێراق له‌باره‌ى دابینكردنى موچه‌ى پارێزگاكانه‌وه ده‌یڵێت، له پروپاگه‌نده‌ی سیاسییە. دەشڵێت “مه‌به‌ست لێى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستانه”.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5-11-2017، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاران و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و ئیداره ناوچه‌ییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه. كۆبوونه‌وه‌كه دووپاتى كردووه‌تەوە “سیاسه‌تى حكومه‌تى عێراقى فیدراڵ به ڕوونى دیاره، كه مه‌به‌ست لێى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستانه”.
بەگوێرەی زانیارییەکان لەکۆبوونەوەکەدا حکەمەتی هەرێم رایگەیاندووە، کە نابێت بڕیاره ناده‌ستوورییه‌كانى حكومه‌تى عێراقى فیدراڵ كاریگه‌رى له پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كانیان بكات و ئه‌و بڕیارانه و ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ حكومه‌تى فیدراڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌یكات، نانێت ببێته هۆى لێكترازان و دروستكردنى كێشه له نێوان پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا”.
هەروەها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى موچه‌خۆرانى هه‌رێم و هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دابینكردنى موچه و شایسته داراییه‌كانیان تاوتوێكرا و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، كه “ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌باره‌ى دابینكردنى موچه‌ى پارێزگاكانه‌وه ده‌یڵێت، له پرۆپاگه‌نده‌یه‌كى سیاسى زیاتر نییه و باشترین به‌ڵگه‌ش ڕه‌شنووسى بودجه‌ى ساڵى ٢٠١٨ى عێراقه”.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە “ئه‌و به‌شه‌ى له بودجه بۆ هه‌رێمى كوردستانى دیارى كردووه، به‌شى ته‌نانه‌ت یه‌ك پارێزگاى هه‌رێمى كوردستانیش ناكات و به‌م سیاسه‌ته حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێ دووبه‌ره‌كى له‌نێوان پارێزگاكان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا دروست بكات”.