فڕۆکەکانی تورکیا بناری قەندیل و دەڤەری برادۆست بۆردوومان دەکەن

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ (هەینی 3-11-2017) فڕۆکەکانی تورکیا دوای بۆردوومانکردنی چیای مەتین و ناوچەکانی نزیک گوندی گوھەرزێ و بلاڤەیان لە دەڤەری نھێلی سەر بە قەزای ئامێدی، بناری قەندیل و دەڤەری برادۆست بۆردوومان دەکەن.

بەھۆی ھەبوونی بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی بناری قەندیل و سیدەکان و ئامێدی، ماوەماوە تورکیا ئەو ناوچانە بۆردوومان دەکات، جگە لە زیانی ماددیش، هەندێجار خەڵکی مەدەنی بەهۆی بۆردوومانەکان دەبنە قوربانی.

بەگوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی کورتەک، بایاوان، بۆڵێ و کۆمتان لە بناری قەندیل و کوێستانی سنین لە دەڤەری برادۆست بۆردوومان دەکەن، بەڵام بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانەکان زیانەکان نەزانراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com