نوچەنێت: تایبەت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بێئەوەی ئاگادارکرابمەوە فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرکراوە و دەشڵێت “ئەگەر سکاڵاکەیان نەکشێننەوە، بۆ رای گشتی ژێر بەڕە و سەر بەڕە دەخەمەڕوو”.
هاوژین سالار، به‌ڕێوبه‌ری گومرگی سلێمانی رایگەیاندبوو “له‌سه‌ره‌تای مانگی حه‌وته‌وه سكاڵایان له دژی غالب محه‌مه‌د تۆماركردووه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ته‌داخول له‌بابه‌تێكدا ده‌كات، كه په‌یوه‌ندی به ئه‌وه‌وه نییه و کاری ئه‌و نییه”. دەشڵێت، ئه‌و له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ڵێت “له مانگێكدا 350 ته‌نكه‌رمان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه”، له‌كوێ؟ كێ پێی گوت بیانگێڕێته‌وه؟ ئێمه سكاڵاكه‌مان تۆماركردووه و دوێنێ گه‌شتووه‌ته بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی، ئه‌وان لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. غالب محەمەد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی هەواڵی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی رایگەیاند: تاوەکو ئێستا بەشیوەیەکی فەرمی لەهیچ شوێنێکەوە ئاگادار نەکراومەتەوە لەو بابەتە، بەڵام لەراگەیاندنەکانەوە هەواڵەکەم بیستووە، کە گوایە فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرچووە، پێموایە دوێنێ نوسراوێکیان کردووە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، جا ئەمە نوسراوبێت یان ئاگارداکرنەوە، هەرفەرمانی دەستگیرکردنە، ئەگەر شتێکی واشکرابێت ئەوا کارێکی نایاساییە، چونکە من ئەندامی ئەنجومەنم و حەسانەم هەیە.
د. غالب محەمەد، سەبارەت بەهۆکاری دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی گوتی “له‌سه‌ر دۆسیه‌ی 42 ته‌نكه‌ر به‌نزینی ژه‌هراوییە، بەناوی کۆمپانیای پتڕۆڵستانەوە، پێش چەندمانگێك لەمەوبەر، هێنرابووە سلێمانی و بێنزاینەکەی 14 بووە، کە ماددەیەکی ژەهراویەوە و مرۆڤ بەهۆیەوە تووشی شێرپەنجە دەبێت”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد “ئەوان داوایان كرد، خاوەنی کۆمپانیاکە به‌پێی یاسا سزابدرێت بەبڕی سێ ملیار دینار، یان کەسەکە ده‌ستگیربكرێت، یان ئه‌و تانکەرانەی، كه پێی هێنراوه، بفرۆشرێن له‌بری سزاكه، بەڵام ئەمان هیچیان نەکرد و تەنکەرە بەنزینەکانیان رەوانەی ئێران کردەوە، بەبێ ئەوەی هیچ سزایەك بدرێت، لەجیاتی ئەوەی سزای ئەوان بدەن، بەپێچەوانەوە هاتوون سکاڵایان لەسەر من تۆمارکردووە، بەبیانووی ئەوەی من تەشیرم بەوانکردبێت”.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی راشگەیاند “تا رۆژی یەكشەممە چاوەڕێ دەکەم، ئەگەر بزانم ئەوان هەربەردەوام دەبن لە باسکردنی ئەم بابەت، ئەوکاتە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ژێر بەرەو سەر بەڕە بۆ رای گشتی دەخەمەڕوو، ئەگەر بشزانم دادگای ئێرە ناتوانێت کێشەکانم چارەسەر بکات لەگەڵ ئەمان، ئەوکاتە لە مەحکەمەی ئیتیحادی سکاڵایان لەسەر تۆماردەکەم”.