نوچەنێت
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ماڵپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/11/2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد.
به‌پێی ماڵپه‌ره‌كه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌ربڕی، كه له ئاكامدا شه‌ڕ و كوشتاری لێكه‌وته‌وه و هیوای خواست هه‌ردوولا هه‌وڵی جددی بده‌ن بۆ كۆتاییهێنان به بارگرژییه‌كان و ده‌ستپیكردنی دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ستی به پێویست زانی.
پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌شی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی ڕێكخستنه‌وه و ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه له سه‌ره‌تاوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یو‌یستووه شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌ربازی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕووبدات و بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته‌ش، ژماره‌یه‌ك به‌یاننامه‌ی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگ ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام له به‌رامبه‌رادا به‌غدا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا فشاری زیاتر بخاته سه‌ر هه‌رێم و هێڵه‌كانی به‌ریه‌ككه‌وتن و له‌م نێوه‌نده‌شدا پێشمه‌رگه به‌رگری له‌خۆی و ئه‌و ناوچانه كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ و له‌م باره‌یه‌وه ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به پێویست زانی.
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌تایبه‌تی، كه له هه‌شت مانگی داهاتوودا هه‌ڵبژاردنێكی نوێ له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.