دادگای دەستووری عێراق: ناتوانین ھیچ رایەک لەسەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی بدەین

0

نوچەنێت

دادگای دەستووریی عێراق رایدەگەیەنێت، کە ناتوانێ رای خۆی لەسەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بدەن.

ئیاس سامۆک، گوتەبێژی دادگای دەستووریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، کە رۆژی پێنجشەممە ٢/١١/٢٠١٧ بڵاو کراوەتەوە رایگەیاندووە، حکومەتی عێراق لە دادگای دەستووری سکاڵایەکیان تۆمار کردووە بۆ بڕیاردارن لەسەر ”نادەستووریی ریفراندۆمی کوردستان“.

ھەروەک لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، دادگای دەستووریی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، کە تاوەکو لایەنی دووەمی کەیسەکە، کە ھەرێمی کوردستانە، ئامادەی دادگاکە نەبێت و گوێی لێ نەگیرێت، ”دادگای دەستووری ناتوانێ ھیچ رایەک لەسەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی بدات“.

گوتەبێژی دادگاکە هەروەها دەڵێت، کە لەڕێی نوێنەرەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق (وەزیرە کوردەکان)ـەوە پێڕاگەیاندنیان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، تا نوێنەری ئەو هەرێمە ئامادەی دادگاکە بێت و دواجاریش ئاگادارکردنەوەکە لە 18/10/2017 نێردراوە.

دەقی لێدوانی گوتەبێژی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵی:

داواکارانی بەڕێز لەو سکاڵانەیان کۆڵیەوە کە بەژمارەکانی (89،91،92،93/ ئیتیحادی 2017) لە  دادگای باڵای ئیتیحادی تۆمارکراون، تیایاندا داوا دەکەن دادگا بڕیار لەبارەی نادەستووریبوونی گشتپرسی، کە رۆژی 25/9/2017 بەڕێوەچوو، بدات.

دادگا ئیتیحادی لایەنی پەیوەنداری ئاگادارکردووەتەوە یەکلاییکردنەوەی ئەم سکاڵایانە بەندە بە ئاگادارکردنەوەی لایەنی بەرامبەر، کە ئاگادارکراوەتە لەڕێگەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیران، دوایین دووپاتکردنەوەش رۆژی 18/10/2017 بووە.

لەلایەکی دیکەوە، دادگا ناتوانێت رای خۆی لەبارەی دەستووریی یاخود نادەستوورییبوونی گشتپرسی بدات، تەنیا لەڕێگەی سکاڵای ئاماژە بۆ کراو نەبێت، چونکە دەربڕینی رای پێشوەخت بەبێ گوێگرتن بەلایەنی دیکە، لەگەڵ ئەوەش ئەو داواکارییە پێچەوانەی مادەی (91/5) لە یاسای مورافەعاتی مەدەنی و چوارچێوە قەزایی، بەوەی کە نابێت رای پێشوەخت بدرێت هاوکات لەگەڵ بوونی سکاڵا لەسەر هەمان پرسدا. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com