ئاسایشی خورماتو: هیچ گرەنتییەك بۆ پاراستنی ژیان و سەرو ماڵی هاوڵاتیان نییە

0

 

نوچەنێت: تایبەتات

بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتو رایدەگەیەنێت، دۆخی ئەمنی خورماتو، لە بار و دۆخێکی زۆر خراپدایە و هیچ گرەنتییەك نیە بۆ پاراستنی ژیان و سەرو ماڵی هاوڵاتیان و دەڵێت”قیمقامی خورماتو، خۆی ئاوارەبووە، ئیتر چۆن هاوڵاتیانی کورد بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان”.

دوای داگیرکردنی قەزای خورماتو، لەلایەن هێزە عێراقی و میلیشیا شیعەکانی حەشدی شەعبی، ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی قەزاکە ئاوارەبون، دوای داگیرکردنی قەزاکە چەندین پێشێلکاری ئەنجامدرا، بەهۆی ئەو تاوانانەش، ئەنجومەنی ئاسایش، پشتڕاستی تاوانکارییەکانی هێزەمیلیشیاکانی حەشدی شەعبی دژی هاوڵاتیانی کورد، لەو قەزایە کردەوە و داوی راگرتنی پێشێلکاریەکانی کرد”.  

لەلێداونێکی تایبەت بەنوچەنێت، عەقید کاوە پەرێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتو، لەبارەی دۆخی ئەمنی و مامەڵەی هێزە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لەو قەزایە رایگەیاند: دۆخی ئەمنی قەزاکە، لە بارو دۆخێکی زۆر خراپدایە و هیچ گرەنتییەك نیە بۆ پاراستنی ژیان و سەرو ماڵی هاوڵاتیان، بۆئەوەی بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان، گوتیشی”خورماتوو کراوەتە قوربانی، کە بەهۆیەوە چەندین خانوو روخێندراون و تەقێندراونەوە و تاڵانکراون، تورکمانە شیعەکان بەمەبەست ئەو کارانە ئەنجام دەدەن و هێزە عێراقیەکانیش پاڵپشتییان دەکەن”. 

عەقید کاوە پەرێز ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێك نەنراوە بائاساییکردنەوەی دۆخی ئەمنی شارەکە و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان، کە بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر ئاوارە بون .

بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتو، داوا لەحکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، بەزوترین کات ژیان بۆ خەڵکی قەزاکە بگەڕێنرێتەوە، بۆئەوەی خەڵک بتوانن بگەڕینەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com