نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەداتەوە و رایدەگەیێنێ، پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌ریەکه‌ی عه‌بادى ده‌كات.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رۆژی سێشەممە 31-10-2017 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، پله‌یه‌كن و رێگه‌ناده‌ن زیانیان به‌ربكه‌وێت و گوتی” حكومه‌تی فیدراڵ بۆ خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایى موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ربڕی”.
لە راگەیێندراوێکدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی عه‌بادى ده‌كات، بۆ دابینكردنی شایسته‌ی دارایی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، دەڵێت ژماره‌یان (1.249.481) مووچه‌خۆرە و مانگانه‌ش ده‌كاته بڕی (هه‌شت سه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دینار) له‌سه‌ر بنه‌مای تۆماری فیعلیی بایۆمه‌تری بۆ سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك له خواره‌وه روونكراوه‌ته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ به‌رده‌ستخستنی ورده‌كاریی ئه‌و زانیارییانه:
– 108 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى 244.656 خانه‌نشین.
– 38.5 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى 96.053 خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
– 30 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى 159.000 كه‌مئه‌ندام و سوودمه‌ندانى چاودێریى كۆمه‌ڵایه‌تی.
– 455 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى 483.307 فه‌رمانبه‌ر (به پۆلیسیشه‌وه).
– 266 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى 266.465 پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایش.
هاوکات ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان داوا له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقى فیدراڵ ده‌كات، كه ره‌شنووسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2018 په‌سه‌ند نه‌كات كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه به‌بێ به‌شداریپێكردنی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كراوه، له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1. بۆ یه‌كه‌مجار له دوای ساڵی 2003ه‌وه، له ره‌شنووسی یاساكه‌دا ده‌سته‌واژه‌ی ده‌ستووریی (هه‌رێمی كوردستان – عێراق) لابراوه و له‌بری ئه‌وه ده‌سته‌واژه‌ی (پارێزگاكانی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان) به‌كارهێنراوه، ئه‌مه‌ش سه‌رپێچییه‌كی دیاری بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (117) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (121)ی ده‌ستووره كه دانی به هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا ناوه وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵی و مافی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری به هه‌رێمی كوردستان داوه، نه‌ك وه‌ك پارێزگا.
2. كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای ساڵی 2005ه‌وه له رێژه‌ی (17%) بۆ رێژه‌ی (12.6%)، ئه‌مه‌ش سه‌رپێچییه له بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (121)ی ده‌ستوور كه پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ پشكێكی دادپه‌روه‌رانه له داهاته فیدراڵییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكات به ره‌چاوكردنی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێم كه له‌به‌رئه‌وه‌ى تائێستا له عێراق سه‌رژمێری سه‌رتاسه‌ری نه‌كراوه، به رێككه‌وتنى هه‌ردوولا رێژه‌ى دانیشتووانی هه‌رێم به %17ى دانیشتووانى عێراق دیاریكراوه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ساڵانه ئه‌م رێژه‌یه له یاساكانى بودجه‌ى عیراقدا جێگیركراوه، هه‌رچه‌نده هیچ ساڵێك هه‌رێمى كوردستان به فیعلى ئه‌و رێژه‌یه‌ى وه‌رنه‌گرتووه، به‌هۆی زیادبوونی به‌رچاوی ساڵانه‌ی خه‌رجییه‌كانی سیادی به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌رێم رۆڵی له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و خه‌رجییانه‌دا هه‌بێت، یان پشكی وه‌رگرتبێت. بۆیه كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری نییه و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه هاوبه‌شه ئه‌نجامدراوه.
3. به‌خشینی ده‌سه‌ڵاتی راسته‌وخۆ به پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له یاساى بودجه‌ى فیدراڵیداو مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك پارێزگا نه‌ك وه‌ك هه‌رێم، پێچه‌وانه‌ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (117) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (121)ی ده‌ستووره و مامه‌ڵه‌كردنی هه‌رێمی كوردستانه وه‌ك هه‌ر پارێزگایه‌كی دیکەی عیراق نه‌ك وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵیی دانپێدانراو به‌پێی ده‌ستووری عیراق، سه‌رپێچییه له ده‌ستوور.
4. بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی (126) له ده‌ستوور، رێگەنادات ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كانه‌وه كه‌مبكرێنه‌وه یان سنووردار بكرێن، ته‌نانه‌ت ده‌ستوور رێگریشی كردووه له هه‌ر هه‌مووارێكی ده‌ستووری كه ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
5. وێڕاى دووباره‌بوونه‌وه‌ى كه‌موكورتییه‌كانى ساڵانى پێشوو له ره‌شنووسى یاساى بودجه‌ى فیداڵى ساڵى 2018، ئێستا ئه‌م خاڵه جه‌وهه‌رییه ناده‌ستووریانه‌ى سه‌ره‌وه‌ش زیادیان كردووه
وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی سه‌ره‌وه، به‌تایبه‌تیش کە عه‌بادی به به‌رده‌وامی له گوته‌كانیدا ئاماژه به سه‌روه‌ریی ده‌ستووری عیراق و زیاننه‌گه‌یاندن به هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ ده‌كات بواری دانوستاندن بڕه‌خسێنێت، به‌مه‌به‌ستی داڕشتنه‌وه‌ی ره‌شنووسی یاسای بودجه‌ی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و دابینكردنى پشكی دادپه‌روه‌رانه‌ى هه‌رێمی كوردستان.