تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵێك هه‌یه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بۆ نزیكه‌ی 12% كه‌مبكرێته‌وه. ده‌شڵێت “ئێستا هه‌رێم پێویستی به دانوستانه، چونكه فشاره‌كانمان کاریگەری نییه له‌م كاته‌دا”.
بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق، به‌پێی زانیارییه دزه پێكراوه‌كان بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌مكراوه‌ته‌وه لە 17٪ بۆ 12.67٪، کە ئه‌مه‌ش ناڕه‌زای كوردی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری بزووتنەوەی گۆڕان له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان بۆ 12.67% ڕایگه‌یاند: ساڵانی ڕابردوو هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه بۆ جێگیركردنی رێژه‌ی 17%، ئه‌م ساڵیش هه‌مان هه‌وڵ ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌مساڵ جیاوازه و په‌رله‌مانی عێراق كه‌متر ته‌وافقی تێداماوه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، باشترین كار، كه بكرێت وه‌زیره كورده‌كان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بیكه‌ن ئەوەیە، کە نه‌هێڵن پشكی كورد كه‌مبكرێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بیته ناو په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان ده‌توانن به زۆرینه و كه‌مینه تێیپه‌رێنن. چونكه وه‌ك ساڵان ته‌وافق نه‌ماوه و كوردیش یه‌كرێز نییه.
سه‌باره‌ت به كارته‌كانی به‌رده‌م لایه‌نه كوردستانیه‌كان، مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتی، باشترین رێگا رێككه‌وتنی سیاسییه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، چونكه له ئێستادا فشارێكی ئه‌وتۆمان پێ ناكرێت.
مه‌سعود حه‌یده‌ر پێیوایه، ناردنی سولفه‌یه‌ك بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم بە ئه‌م سێ مانگه‌ی، كه ماوه قورسه و له یاسادا شتی وا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوتله سیاسییه‌كانی عێراق و كوردستان رێكبكه‌ون و لایه‌نه عێراقیه‌كان چاوی لی دابخه‌ن، ده‌تواندرێت ئه‌وه بكرێت، به‌ڵام شتێكی یاسایی نییه.