نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی و عەلی باپیر بارودۆخی ئێستای باشووری کوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به حكومه‌ت و گوزه‌رانی خه‌ڵك و موچەی پێشمەرگە و فەرمانبەران تاوتوێدەکەن.
ئەم کۆبوونەوەیە، کە لە نووسینگەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بەڕێوەچوو، یەکەم کۆبوونەوەی لایەنەکانی کوردستانە، دوای بەشداریکردنی سەرجەم لایەنەکان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسندکردنی پرۆژەیاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەسەر دامەزراوەکانی دیکەدا لە 29-10-2017 دا.
رۆژی چوارشەممە 1-11-2017 لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستانی کرد.
بەپێی هەواڵێکی نووسینگەی عەلی باپیر، لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا باسیان له بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به حكومه‌ت و گوزه‌رانی خه‌ڵك و موچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران كردووە.
وەک لە هەواڵەکەدا ئاماژەی پێدراوە، عەلی باپیر جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی گه‌لی كورد کردووەتەوە له‌سه‌ر بنچیه‌نه‌ی دادپه‌روه‌ری و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان و رێزگرتنی ته‌واو له دامه‌زراوه شه‌رعی و دامەزراوە فەرمییەکانی هه‌رێمی کوردستان و داڕشتنی سیاسه‌تێكی راست و دروست بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داهاتووی هه‌رێمه‌كه‌مان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و به‌تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێ و حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق کراوە و هه‌ردوولا ئومێدیان خواستووە به په‌ندوه‌رگرتن له رابردوو و سوودوه‌رگرتن له توانا و وزه‌ی كه‌سانی پسپۆڕ و شایسته، هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌وه‌پێش ببرێت.