نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی به‌ریتانیا و شاندێکی دیپلۆماسی له عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی بارودۆخی کوردستان و عێراقیان کرد.
رۆژی سێشه‌ممه 31-10-2017، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له فرانك بەیكه‌ر، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد، کە به مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و به‌كۆتاهاتنی كاره‌كانی وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووە.
له دیدارێكدا باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق سوپاسی پاڵپشتی و كارئاسانییه‌كانی حكومه‌ت و سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی و ئاماژه‌ی به‌وه دا “له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه”.
بەپێی راگەیێندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به بارگرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپاتیکرده‌وە کە “هه‌وڵی جددی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و زه‌مینه‌سازی بۆ دروستكردنی دیالۆگ و گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌ك گرفته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ربكرێن و كۆتایی به تووندوتیژی بهێنرێت”.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ فرانک بەیکەر له كار و ئه‌ركی نوێیدا خواست، هه‌روه‌ها داوای كرد حكومه‌تی به‌ریتانیا رۆڵی خۆیان له دروستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاو بۆ زه‌مینه‌سازی و گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ببینن.
بەپێی راگەیێندراوەکە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جه‌ختی له‌وەکردووەتەوە “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاماده‌ییی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان نیشان داوه و هیچ كاتێك لایه‌نگری گرژی و به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌ربازی نه‌بووه”.
لەبارەی رووداوەکانی ئەم دواییەی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان روویداوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رووداوه‌كانی به نه‌خوازراو زانی و رایگه‌یاند “پێویست بوو به‌غدا دان به‌خۆیدا بگرێت و هه‌وڵ بدات به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ده‌ست به گفتوگۆ و دیالۆگی جددی بكات و له‌مباره‌یه‌شه‌وه رۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ره‌خساندنی كه‌شوهه‌وای گفتوگۆ به پێویست زانی”.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و دوا پێشهاته‌كانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.