جۆن مەککین ستایشی بڕیارەکەی بارزانی دەکات

0

نوچەنێت

جۆن مەککین، سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا، ستایشی بڕیارەکەی مەسعود بارزانی دەکات بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکەی و ڕۆڵی لە سەرکردایەتیدا بە گرنگ وەسف دەکات.

 جۆن مەککین لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، بارزانی وەك دەوڵەتمەدارێکی بوێر بڕیاری داوە و پێگەی خۆی بۆ خزمەت بە خەڵکەکە بەکار هێناوە، هیواش دەخوازێت گواستنەوەی دەسەڵات ببێتە هۆی چارەسەرکردنی گرژییە بەردەوامەکان و ڕێخۆشکەر بێت بۆ هەڵبژاردنێکی ڕێکوپێك لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی.

ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە ئاماژەی بەوە داوە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی گفتگۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا و لەدژی ‌ئەو هێڕشانەی بە هاوکاری دراوسێکان دەکرێنە پاراستنی کوردستان، دەوەستنەوە.

 مەککین هەروەها دەڵێت، بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی کوردستان لەشەڕی ئەو هێزانەی دەیانەوێت ناسەقامگیری لە کوردستان دروست بکەن. دەشڵێت، خەڵکی هەرێمی کوردستان دۆستی ڕاستەقینەی ئێمەن و شایانی ئەوەن لەم کاتە سەختانەدا ئەمریکا پشتیوانییان لێ بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com