نوچەنێت
رۆژی دووشەممە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک بە نوسراوێک، ژمارەیەک ئەفسەر بە تەنسیب بۆ ژمارەیەک ناوەند و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکە دیاریدەکات و شوێنی ژمارەیەک ئەفسەری کورد بە کەسانی دیکە پڕدەکاتەوە، دیارترینیان عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکوک.
بەگوێرەی زانیارییەکانی، “پێشتر ئهو ئهفسهره عهرهبهی پۆستی عەمید سەرحەدی پڕکردۆتەوە، بهڕێوبهرى پۆلیسى قهزاى حهویجه بووه و تۆمهتبار كراوه به پهنادانى 150 چهكدارى داعش له سنوورى قهزاكهدا، وهك ئهوهى ماڵپهری سكاى پرێس بهڵگهكانى تێوهگلانى بڵاوكردووهتهوه”.
بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمی عەمید خەتاب عومەر عارف، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک رۆژی دووشەممە 30-10-2017 ژمارەیەک ئەفسەر بە تەنسیب و راسپاردن بۆ ژمارەیەک ناوەند و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکە دیاریکراون.
ناو و پۆستی ئەفسەرە نوێکان:
– عەقید عیماد جومعە ساقی، بەڕێوەبەری فەوجی فریاکەوتنی فەوجی دوو، کراوەتە بەڕێوەبەری پۆلیسی داقوق.
– عەقید قاسم سابر، لە بنکەی پۆلیسی مامە کراوەتە بەڕێوەبەری پۆلیسی دوبز.
– عەقید عمار ئەسعەد دحام، بەڕێوەبەری لەنێوبردنی تاوانەکان کراوەتە بەڕێوەبەری پۆلیسی نەجدە.
لە بەشێکی دیکەی فەرمانەکەدا هاتووە:
– راسپاردنی عەقید فەتاح مەحموود هواش، بە ئەرکی بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکوک بە وەکالەت. (پێشتر عەمید سەرحەد قادر، کە کوردە بەڕێوەبەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بوو، بەڵام دوای گرتنی کەرکوک لەلایەن حەشدی شەعبی شارەکەی بەجێهیشت و نەگەڕایەوە سەر پۆستەکەی).
– راسپاردنی عەقید عامر حەمدان عەباس بە ئەرکی بەڕێوەبەری هۆبەی راگیراون و گواستنەوە بە وەکالەت.
– راسپاردنی موقەدەم قەیسەر محەممەد حەسەن بە ئەرکی بەڕێوەبەری پۆلیسی حەویجە بە وەکالەت.
– راسپاردنی موقەدەم مەجید ئەحمەدئەمین، بە ئەرکی ئەفسەر لە بنکەی پۆلیسی مامە بە وەکالەت.
– راسپاردنی رائید فەرهاد مەحمود ئەحمەد بە ئەرکی ئەفسەری بنکەی پۆلیسی ئازادی بە وەکالەت.
