ماکرۆن و شازادەی جێنشینی سعودیە گفتوگۆیان کرد

0

نوچەنێت-عکاظ

سەرۆکئ فەرەنسا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە و وەزیری بەرگری ئەم وڵاتە، پەیوەندیەکانی ریاز و پاریس و هەروەها ئاسایشی ناوچەکە و مەسەلەی تیرۆریزمیان تاوتوێ کرد.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەی “عکاظ”ی سعودیە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ئۆکتۆبەر، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە لە هەوالێکدا رایگەیاندووە، کە شازادە «محمد بن سلمان بن عبدالعزیز»، شازادەی جێنشین و وەزیری بەرگری، بە رێگەی پێوەندی تەلەفۆنی گفتوگۆی لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کردووە.

بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵنێریی دەرمی سعودیە، بن سەلمان و ماکرۆن لەم پێوەندیە تەلەفۆنیەدا پەیوەندیەکانی نێوان ریاز و پاریس، رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رێکخستنی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی باری ئەمنی و سەقامگیری ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com